پێش كلاسیكۆ، ئامارێكی دڵخۆشكه‌ر له‌سه‌ر بێنزیما بزانه
K24 ـ هه‌ولێر
ئه‌م وه‌رزه له لالیگای ئیسپانیا سه‌ره‌ڕای ململانێیه‌كی گه‌رمی نێوان بارسا و دوو یانه مه‌دریدییه‌كه، هه‌ڵبه‌ت كێبركێی نێوان گۆڵكارانی خوله‌كه ئه‌وه‌نده‌ی تر چێژی به لالیگا به‌خشیوه.
یه‌كێك له‌م یاریزانانه كه له‌م دواییه‌دا ئاستی به‌ره‌و هه‌ڵكشان چووه، كه‌ریم بنزیمای هێرشبه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید، ئه‌گه‌رچی به‌هۆی كریستیانۆه كه‌متر چاوه‌كان له‌سه‌ر ئه‌م یاریزانه، به‌ڵام ئه‌م ئاماره‌ی ئه‌مساڵ كه بنزیما تۆماری كردووه، جێگه‌ی دڵخۆشییه كه بۆ یه‌كه‌مینجاره له كۆی 21 یاریی كه كه‌مترین ڕیژه‌ی به‌شداریكردنیه‌تی له‌وه‌ته‌ی په‌یوه‌ندی به یانه‌كه‌وه كردووه بتوانێت 20 گۆڵ تۆمار بكات.
بنزیما 6 وه‌رزه به‌شداریی لالیگا ده‌كات، به‌ڵام ئه‌م وه‌رزه له هه‌موو ساڵه‌كان بارودۆخی ئاماره‌كانی باشتره. به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مه سه‌یری ئه‌م پۆلێنكردنه‌وه‌ی خواره‌وه بكه‌ن و له كۆی سه‌رجه‌م وه‌رزه‌كانی ئه‌م یاریزانه له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید بڕوانن.
وه‌رزی 2010 ـ 2011
ئه‌م وه‌رزه بۆ بنزیما زۆر باش نه‌بوو، چونكه وه‌ك هێرشبه‌ری سه‌ره‌ڕم یاریی كرد، له كۆی 33 یاریی 15 گۆڵی تۆمار كرد، ئه‌مه‌یش به گوێره‌ی زۆری به‌شدارییه‌كانی ئاماری دڵخۆشكه‌ر نه‌بوو، هاوكات له دروستكردنی گۆڵیش هیچ ڕۆڵێكی باشی نه‌بوو.
وه‌رزی 2011 ـ 2012
له‌م وه‌رزه‌دا ئاستی به‌ره‌و هه‌ڵكشان چوو، له كۆی 34 یاریی 21 گۆڵی تۆمار كرد، 7 گۆڵیشی دروست كردبوو.
وه‌رزی 2012 ـ 2013
له‌م وه‌رزه بنزیما شوێنی یاریكردنی گۆڕدرا و له پشته‌وه‌ی هێرشبه‌ران یاریی ده‌كرد، له كۆی 30 یاریی 11 گۆڵی تۆمار كرد. 11 گۆڵیشی دروست كرد.
وه‌رزی 2013 ـ 2014
ئه‌م یاریزانه له‌م وه‌رزه ئاستی به‌ره‌و پێشچوونی به‌خۆیه‌وه بینی، دیسان به‌شداریی یارییه‌كی زۆری كرد كه 35 یاریی بوو، به‌رزترین ڕێژه‌ی به‌شداریكردنیه‌تی تاوه‌كو ئێستا، 17 گۆڵی تۆمار كرد و 9 ئه‌سیستیشی هه‌بوو.
وه‌رزی 2014 ـ 2015
ئه‌م هێرشبه‌ره فره‌نساییه له‌م وه‌رزه‌دا ژماره‌ی گۆڵه‌كانی كه‌می كرد، له 29 یاریی 15 گۆڵی تۆمار كرد و 10 ئه‌سیسیتی هه‌بوو.
وه‌رزی 2015 ـ 2016
له‌م وه‌رزه‌دا بێنزیما كه به كه‌مترین یاریی زۆرترین گۆڵی تۆمار كردووه، توانیویه‌تی له كه‌مترین به‌شداریی به به‌راوردی سه‌رجه‌م وه‌رزه‌كانی پێشووی خۆی كه 21 یارییه، توانیویه‌تی 20 گۆڵ تۆمار بكات.
ئه‌م به‌راوردكارییه ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێت ئه‌م وه‌رزه ئه‌گه‌رچی چه‌ندان جار به‌هۆی پێكانه‌وه دابڕاوه، به‌ڵام له هه‌موو به‌شدارییه‌كان وه‌ك چه‌كێكی كاریگه‌ر و تۆقێنه‌ر ده‌ركه‌وتووه.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی بۆته جێگه‌ی نائومێدی بۆ هانده‌ران ئه‌وه‌یه كه هه‌ركاتێك سێگۆشه‌كه‌ی ریال مه‌درید كه به BBC ناسراون له بنزیما، به‌یل و كریستیانۆ پێكهاتوون هه‌ر كاتێك به یه‌كه‌وه به‌شدارییان له كلاسیكۆ كردووه تووشی شكست بۆته به‌شیان، له‌وكاتانه‌ی كه یه‌كێكیان دابڕاون سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێناوه.