به ڤیدیۆ.. پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر به گۆڵێك له دهۆكی میوانداری برده‌وه
له یاری دووه‌می گه‌ڕی دووه‌می قۆناخی چوارگۆشه‌ی زێڕینی خولی نایابی فاستلینكی كوردستان یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر بووه میوانی دهۆك و یارییه‌كه‌شی به گۆڵێكی بێ وه‌ڵام برده‌وه.
تاكه گۆڵه‌كه‌ی پێشمه‌رگه‌كانی هه‌ولێر فه‌رهه‌نگ وریا تۆماریكرد و سێ خاڵی به نرخی به‌خشی به یانه‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی خۆی له پێشه‌نگ نزیك بكاته‌وه.
به‌م ئه‌نجامه پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر خاڵه‌كانی بۆ 4 خاڵ به‌رزكرده‌وه له دوای هه‌ولێری پێشه‌نگ دێت، له‌به‌رامبه‌ردا دهۆك هیچ خاڵێكی نییه و له‌خانه‌ی چواره‌م ده‌بینرێت.