مێسی له كلاسیكۆ خه‌ون به‌م ژماره‌یه‌وه ده‌بینێت
K24 ـ هه‌ولێر
لیۆنێل مێسی له پاڵاوتنی ئه‌مه‌ریكای باشوور به درێسی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی گۆڵی ژماره 499ـی له دژی هه‌ڵبژارده‌ی بۆلیڤییا تۆمار كرد، ئه‌گه‌ر له یاریی كلاسیكۆ گۆڵێك تۆمار بكات، ژماره‌ی گۆڵه‌كانی له ژیانی وه‌رزشی خۆی ده‌گه‌یه‌نێته 500 گۆڵ.
یاریزانی یانه‌ی بارسێلۆنا لیۆنێل مێسی له لێدوانێكدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات یارییه‌كه‌ی رۆژی شه‌ممه‌ی دادێ له كلاسیكۆ بۆ ئه‌و ده‌بێته یارییه‌كی مێژوویی، چونكه به تۆماركردنی ته‌نیا گۆڵێك ژماره‌كان بۆ 500 گۆڵ زیاد ده‌كات.
مێسی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌شی 50 گۆڵی تۆمار كردووه و ته‌نیا 4 گۆڵی ماوه بۆ ئه‌وه‌ی ژماره‌ی گۆڵه‌كانی له‌گه‌ڵ گابرێل پاتیستۆتا یه‌كسان بكاته‌وه.
بڕیاره رۆژی شه‌ممه‌ی دادێ له یاریگه‌ی كامپ ن‌و، یانه‌ی بارسێلۆنا له كلاسیكۆی ئیسپانیا له كات 9:30ـی شه‌و میوانداریی یانه‌ی ریال مه‌درید بكات، له یاریی چوون، یانه‌ی بارسا به 4 گۆڵی خاوێن یارییه‌كه‌ی بردۆته‌وه.
بارسێلۆنا به 76 خاڵ لوتكه‌ی گرتووه و ریال مه‌دریدیش به 66 خاڵ له خانه‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندیی لالیگا ده‌بینرێت.