چاكسازييه‌كانى عه‌بادى په‌سند كران و دانيشتن دواخرا

K24 – هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، دانيشتنى ئه‌مڕۆى بۆ رۆژى شه‌ممه‌ى داهاتوو دواخست و بڕياردرا چاكسازييه‌كانى عه‌بادى په‌سند بكرێن.
عه‌بادى له وته‌يه‌كدا رايگه‌ياند، كابينه‌كه‌ى له 18 وه‌زاره‌ت پێكدێت كه 16يان گۆڕاون و له‌و ژماره‌يه‌ش سى ڤى 14يان ئاماده‌ن و راده‌ستى سه‌رۆكايه‌تى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران ده‌كرێن.
گوتيشى: له ماوه‌ى 15 تا 30 رۆژدا، گۆڕانكارى له پۆستى بريكارى وه‌زاره‌ت و سه‌رۆكى ده‌سته‌كاندا ده‌كه‌م.
له به‌رامبه‌ردا ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران به تێكڕاى ده‌نگ ره‌زامه‌نديان پيشاندا بۆ ئه‌وه‌ى له ماوه‌ى مانگێكدا چاكسازييه‌كان ئه‌نجامبدرێن.
دوێنێ موقته‌دا سه‌در هه‌ڕه‌شه‌ى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران كرد، كه ئه‌و پرسه دوا نه‌خه‌ن و ده‌نگ به چاكسازييه‌كانى حكومه‌ت بده‌ن.
سه‌رچاوه به‌رپرسه‌كان له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقه‌وه باس له‌وه ده‌كه‌ن، ليستى يه‌كه‌مى گۆڕانكارييه‌كانى عه‌بادى، گۆڕينى 7 وه‌زيره و هيچ كام له وه‌زاره‌ته سيادييه‌كان له ناو ليستى عه‌بادييدا نيين.
به گوێره‌ى زانيارى په‌يامنێرى كوردستان 24، هه‌ريه‌ك له وه‌زاره‌ته‌كانى داد، سه‌رچاوه ئاوييه‌كان، گواستنه‌وه، ته‌ندرووستى و وه‌زاره‌تى بازرگانى كانديديان له لايه‌ن عه‌بادييه‌وه بۆ دياركراوه.
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، عه‌بادى خۆى ده‌پارێزێت له ده‌ستكاريكردنى وه‌زاره‌ته سيادييه‌كان به‌و پێيه‌ى لايه‌نه‌كان به تايبه‌تى حزبى ده‌عوه و ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ئيسلامى پێداگرن له‌سه‌ر مانه‌وه‌ى پۆسته‌كانيان.
هه‌ريه‌ك له وه‌زاره‌ته‌كانى به‌رگرى و ناوخۆ به بێ ده‌ستكاريكردن ده‌مێننه‌وه.
گۆڕانكارييه‌كانى عه‌بادى يه‌كێك له داوا سه‌ره‌كييه‌كانى موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در بوو، كه ده‌ستيى به مانگرتن كردووه.
سه‌در له به‌رده‌م ناوچه‌ى خه‌زرا له چواره‌م رۆژى مانگرتنيدا و له ناو خێوه‌ته‌كه‌يه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران كرد.
سه‌در، هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌ى كرد، ئه‌گه‌ر ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران ده‌نگ له‌سه‌ر كابينه‌ى حكومه‌تێكى ته‌كنۆكرات نه‌ده‌ن، ئه‌وا عێراق به كرده‌وه پێ ده‌نێته قۆناغێكى مه‌ترسيداره‌وه.
له به‌شێكى ديكه‌ى په‌يامه‌كه‌يدا، سه‌در، وه‌ڵامى وتاره ته‌له‌فزيۆنييه‌كه‌ى حه‌يده‌ر عه‌بادى داوه‌ته‌وه و رايگه‌ياندووه، به‌سه به‌ڵێن و واده‌ى بێ كردار.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، رۆژى سێشه‌ممه 29ى ئازار/ مارسى 2016، سه‌رۆكى حكومه‌تى عێراق، حه‌يده‌ر عه‌بادى داواى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران كرد، هه‌ڵوێستى خۆى سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانى گۆڕانكارى له كابينه‌ى حكومه‌ته‌كه‌يدا روونبكاته‌وه، ئايا وه‌زيرانى ته‌كنۆكرات دابنێت يان كه‌سانى حزبى.
دواى ئه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران رۆژى دووشه‌ممه‌ى رابردوو واده‌ى ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ى بۆ عه‌بادى ده‌ستنيشانكرد، تا كابينه‌ى نوێى حكومه‌ت پێكبهێنێت، عه‌بادى وتارێكى له رێگه‌ى ته‌له‌فزيۆنه‌وه بڵاوكرده‌وه و تێيدا رايگه‌ياند، پێويسته ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران هه‌ڵوێستى خۆى روونبكاته‌وه.
گوتيشى: ئايا ده‌تانه‌وێت سه‌رۆك وه‌زيران له كوتله سياسييه‌كانه‌وه كانديدى وه‌زاره‌ته‌كانى هه‌ڵبژێرێت، ياخود ده‌تانه‌وێت كه‌سانى ته‌كنۆكرات و سه‌ربه‌خۆ بۆ پڕكردنه‌وه‌ى پۆسته‌كان كانديد بكرێن.
عه‌بادى پێش شه‌ش مانگ رايگه‌ياندبوو، ده‌يه‌وێت حكومه‌تێكى ته‌كنۆكرات له كه‌سانى سه‌ربه‌خۆ و بێلايه‌ن پێكبهێنێت و په‌يوه‌ندييان به حزبه سياسييه‌كانه‌وه نه‌بێت.
به‌ڵام سياسه‌تكاره شيعييه‌كانى ده‌وروبه‌رى عه‌بادى ره‌تيانكرده‌وه، لايه‌نه‌كانيان ده‌ستبه‌ردارى پۆسته وه‌زارييه‌كان ببن و پۆسته‌كان راده‌ستى كه‌سانى سه‌ربه‌خۆ و ته‌كنۆكرات بكه‌ن.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، ره‌وشى ئه‌منيى به‌غدا له‌به‌رده‌م مه‌ترسيدايه و وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق، به رێنمايى سه‌رۆك وه‌زيران حه‌يده‌ر عه‌بادى بڕياريدا سێ فه‌وجى سه‌ربازى له پارێزگاكانى باشووره‌وه بگوازێته‌وه بۆ به‌غدا.
سه‌در وه‌ك هه‌ڵوێستێكى سياسى چووه‌ته به‌رده‌م ناوچه‌ى سه‌وز و ده‌ستى به مانگرتن كردووه.
به سه‌دان هه‌زار لايه‌نگرانى سه‌در له به‌رده‌م ناوچه‌كه وه‌ك پشتيوانييه‌ك بۆ هه‌ڵوێستى موقته‌دا كۆبوونه‌ته‌وه.
موقته‌دا و شوێنكه‌وتوانى داواى دامه‌زراندنى كابينه‌يه‌كى حكومى ته‌كنۆكرات ده‌كه‌ن.
رۆژى دووشه‌ممه 28ى ئازار/ مارسى 2016 ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق مۆڵه‌تى تا پێنجشه‌ممه‌ى كۆتايى ئه‌م هه‌فته‌يه‌ى داوه‌ته عه‌بادى له پێناو راگه‌ياندنى كابينه‌يه‌كى نوێى حكومى.
له‌و چوارچێوه‌يه‌شدا، وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق بڕياريدا هێزى زياتر له ناو شارى به‌غدا بڵاوه پێ بكات بۆ به‌رگرتن له هه‌ر جووڵه‌يه‌كى سه‌ربازى لايه‌نگرانى ره‌وتى سه‌در.
له نوێترين هه‌ڵوێستيشدا، گوته‌بێژى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ئێواره‌ى دووشه‌ممه 29ى ئازار/ مارسى 2016 له راگه‌يه‌ندراوێكدا، كه ماڵپه‌ڕى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێم بڵاويكردووه‌ته‌وه، رايگه‌ياند، گۆڕانكاریی وەزاری و كاندیدكردنی كەسی تازە بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزاری یان لادانی وەزیرەكان لە حكوومەتی عێراقیدا، له لاى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، مه‌سعوود بارزانى بایەخێكی ئەوتۆيان نەماوە.