عه‌بادى: له ماوه‌ى مانگێكدا بريكارى وه‌زاره‌ت و سه‌رۆكى ده‌سته‌كانيش ده‌گۆڕم

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، حه‌يده‌ر عه‌بادى رايگه‌ياند، گۆڕانكاريى له ده‌سته سه‌ربه‌خۆكان و بريكارى وه‌زاره‌ته‌كان له نێوان 15 تا 30 رۆژدا ئه‌نجام ده‌ده‌م.
عه‌بادى له وتارێكدا كه له‌به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران پێشكه‌شيكرد، رايگه‌ياند، كابينه‌ى نوێى حكومه‌ته‌كه‌ى له 18 وه‌زاره‌ت پێكدێت و 16يان گۆڕانكاريان به‌سه‌ردا هاتووه و ته‌نيا وه‌زاره‌تى به‌رگرى و ناوخۆ، ده‌ستكارى نه‌كراوون.
روونيشيكرده‌وه، گۆڕانكاريى له ده‌سته سه‌ربه‌خۆكان و بريكارى وه‌زاره‌ته‌كان له نێوان 15 تا 30 رۆژدا ئه‌نجام ده‌ده‌م.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كان، له‌گه‌ڵ ده‌ستييدا عه‌بادى له ناو زه‌رفێكدا سى ڤى 14 كه‌س له كانديدى وه‌زاره‌ته‌كانى راده‌ستى سه‌رۆكايه‌تى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران كردووه.
عه‌بادى به مه‌به‌ستى خستنه‌ڕووى چاكسازييه‌كانى ئه‌مڕۆ گه‌يشته ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران.
سه‌رچاوه به‌رپرسه‌كان له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقه‌وه باس له‌وه ده‌كه‌ن، ليستى يه‌كه‌مى گۆڕانكارييه‌كانى عه‌بادى، گۆڕينى 7 وه‌زيره و هيچ كام له وه‌زاره‌ته سيادييه‌كان له ناو ليستى عه‌بادييدا نيين.
به گوێره‌ى زانيارى په‌يامنێرى كوردستان 24، هه‌ريه‌ك له وه‌زاره‌ته‌كانى داد، سه‌رچاوه ئاوييه‌كان، گواستنه‌وه، ته‌ندرووستى و وه‌زاره‌تى بازرگانى كانديديان له لايه‌ن عه‌بادييه‌وه بۆ دياركراوه.
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، عه‌بادى خۆى ده‌پارێزێت له ده‌ستكاريكردنى وه‌زاره‌ته سيادييه‌كان به‌و پێيه‌ى لايه‌نه‌كان به تايبه‌تى حزبى ده‌عوه و ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ئيسلامى پێداگرن له‌سه‌ر مانه‌وه‌ى پۆسته‌كانيان.
هه‌ريه‌ك له وه‌زاره‌ته‌كانى به‌رگرى و ناوخۆ به بێ ده‌ستكاريكردن ده‌مێننه‌وه.
كه‌مێك پێش ئێستا به ئاماده‌بوونى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، حه‌يده‌ر عه‌بادى، كۆبوونه‌وه‌ى 21ه‌مى ئه‌م خوله‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌ستيپێكرد.
كۆبوونه‌وه‌كه دواى ئه‌وه هات، كه پێشتر عه‌بادى له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌راندا كۆبوونه‌وه‌يه‌كى داخراوى ئه‌نجامدا.
عه‌بادى له‌به‌رده‌م فشاره‌كانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران له لايه‌ك و ناڕه‌زايه‌تى شه‌قامى عێراقى له لايه‌كى ديكه‌وه‌يه و ده‌نگۆى ئه‌وه‌ش له ئارادايه عه‌بادى ده‌ستله‌كار بكێشێته‌وه.
په‌يامنێرى كوردستان 24، له هۆڵى ميديايى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، رايگه‌ياند، كه‌سايه‌تى و سه‌رچاوه نزيكه‌كانى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق حه‌يده‌ر عه‌بادى، پێشبينى ئه‌وه ده‌كه‌ن، عه‌بادى ده‌ست له حزبى ده‌عوه‌ى ئيسلامى بكێشێته‌وه و وه‌ك كه‌سايه‌تييه‌كى سياسى ئه‌كاديمى بيه‌وێت سه‌رۆكايه‌تى كابينه‌ى داهاتووى حكومه‌ت بكات.
په‌يامنێرى كوردستان 24 روونيشيكرده‌وه، كوتله‌ى حه‌ل له دانيشتنى چاوه‌ڕوانكراوى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران كشاوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد، نووسينگه‌ى راگه‌ياندنى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق ئاشكرايكردووه، كه ناوى ليستێك له‌و وه‌زاره‌تانه‌ى عه‌بادى ده‌يه‌وێت بيانگۆڕێت ده‌داته ده‌ست سه‌رۆكايه‌تى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران.
ئه‌مڕۆ 285 نوێنه‌ر له كۆى 325 به‌شدارييان له دانيشتنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌راندا كردووه.
ره‌وشى به‌غدا له حاڵه‌تى چاوه‌ڕوانيدايه و له لايه‌كه‌وه خۆپيشاندانى سه‌درييه‌كان به‌رده‌وامه و له لايه‌كى ديكه‌وه عێراق به گۆڕانكارى سياسييدا تێپه‌ڕده‌بێت و به‌و هۆيه‌وه ئه‌مڕۆ سه‌رجه‌م ده‌روازه‌كانى ناوچه‌ى سه‌وز داخران.
به گوێره‌ى زانيارييه ميدياييه‌كان، له به‌ره‌به‌يانى ئه‌مڕۆوه هێزه ئه‌منييه‌كانى عێراق له به‌غداى پايته‌خت بڵاوبوونه‌ته‌وه و سه‌رجه‌م ئه‌و رێگايانه‌ى ده‌چنه‌وه سه‌ر ناوچه‌ى سه‌وز داخراون.
ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران دانيشتنى ژماره 21ى ئه‌م خوله‌ى خۆى ده‌ستپێكرد، كه تايبه‌ته به ئاماده‌بوونى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق حه‌يده‌ر عه‌بادى له دانيشتنه‌كه و راگه‌ياندنى چاكسازييه‌كان.