كوردستان 24 ناوی کاندیدی وەزارەتەکانی کابینەی نوێى عه‌بادى بڵاو ده‌كاته‌وه

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، حه‌يده‌ر عه‌بادى، ناوى كانديدانى كابينه نوێيه‌كه‌ى پێشكه‌شى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران كرد.
له دانيشتنى ئه‌مڕۆى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌راندا، عه‌بادى له وته‌يه‌كدا رايگه‌ياند، كابينه‌كه‌ى له 18 وه‌زاره‌ت پێكدێت كه 16يان گۆڕاون و له‌و ژماره‌يه‌ش سى ڤى 14يان ئاماده‌ن و راده‌ستى سه‌رۆكايه‌تى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران ده‌كرێن.
گوتيشى: له ماوه‌ى 15 تا 30 رۆژدا، گۆڕانكارى له پۆستى بريكارى وه‌زاره‌ت و سه‌رۆكى ده‌سته‌كاندا ده‌كه‌م.
له به‌رامبه‌ردا ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران به تێكڕاى ده‌نگ ره‌زامه‌نديان پيشاندا بۆ ئه‌وه‌ى له ماوه‌ى مانگێكدا چاكسازييه‌كان ئه‌نجامبدرێن.
ناوى وه‌زيره پێشنيازكراوه‌كان:
١- یوسف عەلی ئەسەدی - وەزیری گواستنەوە و گەیاندن.
٢- نزار محەمەد سەلیم نو‌عمان - وەزیری نەوت.
٣- شەریف عەلی بن حووسێنی - وەزیری دەرەوە.
٤- عەلی عەلاوی - وەزيری دارایی.
٥- عەبدولڕەزاق عیسا - وەزیری خوێندنی باڵا.
٦- ھۆشیار رەسول محەمەد ئەمین - وەزیری ئاوەدانکردنەوە و خزمەتگوزاری.
٧- خالید عوبێدی - وەزیری بەرگری.
٨- محەمەد غەببان - وەزیری ناوخۆ.
٩- عەلی ساڵح جبوری - وەزیری پەروەردە.
١٠- حەسەن جەنابی - وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکان.
١١- عەقیل مەھدی یوسف ئەلگەربان - وەزیری رۆشنبیری و لاوان.
12- عەلا دشیر - وەزیری کارەبا.
13- محەمەد حەسەن عەبدولڕەزا نەسروڵلاَ - وەزیری داد.
14- عەلا غەنی حوسێن موبارک - وەزیری تەندروستی.
15- وەفا جەعفەر ئەلمەھداوی - وەزیری کار و پەنابەران.
16- - وەزیری پیشەسازی و بازرگانی.