كاكا ده‌یه‌وێت كاسیاس بۆ لای خۆی رابكێشێت
K24 ـ هه‌ولێر
ریكاردۆ كاكای برازیلی و یاریزانی پێشووی یانه‌ی ریال مه‌درید داوا له ئیكه‌ر كاسیاسی گۆڵپارێزی یانه‌ی پۆرتۆی پورتوگالی ده‌كات ئه‌زموونی داهاتووی له خولی ئه‌مه‌ریكا تاقی بكاته‌وه.
كاكای ته‌مه‌ن 33 ساڵ كه ئێستا له یانه‌ی ئۆرلاندۆ سیتی ئه‌مه‌ریكا یاریی ده‌كات، پێشتر له نێوان ساڵانی 2009 تا 2013 له‌گه‌ڵ كاسیاس به یه‌كه‌وه له ریال مه‌درید یارییان كردووه و ئێستایش ئه‌و یاریزانه له لێدوانێكدا بۆ Cadena Copeـی ئیسپانیا رایگه‌یاند كه حه‌ز ده‌كات كاسیاس له‌و بارودۆخه ده‌روونییه خراپه‌ی رزگار بكات كه ئێستا تێی كه‌وتووه و له ژێر فشارێكی خراپی راگه‌یاندنه‌كانی وڵاتی پورتوگال دایه، باشترین رێگه چاره‌ش به یاریكردن له خولی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاسیاس پێشنیار ده‌كات.
كاكا ده‌شڵێت: دڵنیام له ماوه‌ی 5 تا 10 ساڵی دیكه خولی ئه‌مه‌ریكا ده‌بێته به‌هێزترین خول له جیهاندا.
كاسیاسی ته‌مه‌ن 34 ساڵ له نێوان ساڵانی 1999 تا 2015 له یانه‌ی ریال مه‌درید یاریی كردووه و له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌یش گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی پۆرتۆ كۆتایی دێت و له لێدوانێكیشدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه به‌یه‌كجاری واز له یارییكردن ده‌هێنێت، ریكاردۆ كاكای برازیلیش پێشتر له 2013 له یانه‌ی ریال مه‌درید دووركه‌وته‌وه و بۆ یانه‌ی ئه‌ی سی میلان گه‌ڕایه‌وه و دواتر رووی له خولی تۆپی پێی ئه‌مه‌ریكا كرد.