زێدان داوای یاریزانێكی پۆرۆی پورتوگالی ده‌كات
K24 ـ هه‌ولێر
رۆژنامه‌یه‌كی ئیسپانیا هه‌وڵه‌كانی ریال مه‌دریدی بۆ گواستنه‌وه‌ی به‌رگریكاری لای چه‌پی یانه‌ی پۆرتۆی پورتوگالی ئاشكرا كردووه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 31ـی مارسی 2016، پێگه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا بڵاوی كرده‌وه كه میگێل ئارتۆرۆ لاین، یاریزانی مێكسێكی پۆرتۆ بۆته ئامانجی ریال مه‌دریدی ئیسپانیا.
میگێل، ئه‌گه‌ر له دواوه و وه‌ك به‌رگریكار ده‌بینرێت، كه‌چی ئه‌م وه‌رزه 18 گۆڵی بۆ هاوڕێیه‌كانی دروست كردووه و ئاستێكی نایابی پێشكه‌ش كردووه، ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌ش زۆرێك له یانه گه‌وره‌كانی سه‌رسام كردووه.
هه‌رچه‌نده باس له‌وه كراوه كه ئه‌و یاریزانه بۆ پرێمه‌ر لیگ و یانه‌ی واتفۆرد ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه به خواستن بۆ یانه‌ی پۆرتۆ هاتووه، به‌ڵام ئیداره‌ی یانه پورتوگالییه‌كه دووپاتی مانه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه‌یان كردۆته‌وه و ده‌یانه‌وێت به‌شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی له یانه ئینگلاندییه‌كه‌ی بكڕنه‌وه.
میگێل ته‌مه‌نی 27 ساڵه و 32 یاریی نێوده‌وڵه‌تی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی مێكسیك ئه‌نجام داوه.