ئه‌لڤارۆ ریكۆبا وازهێنانی له یاریكردن راگه‌یاند
ئه‌لڤارۆ ریكۆبای ئۆرۆگوایی و یاریزانی پێشووی ئینته‌رمیلان له‌یارییه‌كی دۆستانه و رێزلێناندا له مۆنتیفیدیۆ به فه‌رمی وازهێنانی له یاریكردن راگه‌یاند.
ئه‌م یاریزانه ئۆرۆگواییه له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2015 یاری نه‌كردووه به‌ڵام تا ئێستا وازهێنانی له یاریكردن رانه‌گه‌یاندبوو، پێش ئه‌وه‌ی له یارییه‌كی رێزلێناندا به فه‌رمی وازهێنانی رابگه‌یه‌نێت، له یارییه‌كه‌شدا هه‌ریه‌كه فرانسیسكۆ تۆڵدۆ و خافیێر زانێتی هاورێكانی پێشووی له ئینته‌رمیلان ئاماده بوون.
ریكۆبا كه به ئالچینۆ ناسرابوو سه‌رده‌مانێك یه‌كێك بوو له باشترین یاریزانه‌كانی ئینته‌رمیلان و له‌وكاته‌دا خاوه‌نی به‌رزترین مووچه بوو له جیهاندا، به‌لام زۆری پێكانه‌كانی بوونه هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر كاروانی یاریكردنی.
ئه‌م یاریزانه 175 یاری له‌گه‌ڵ ئینته‌رمیلان ئه‌نجامداوه و 54 گۆڵی تۆماركردووه، ماوه‌یه‌كیش یاری بۆ تۆرینۆ كرد پێش ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه ئۆرۆگوایی و یاری بۆ تیپه‌كانی دانۆبیۆ و ناسیۆنال كرد، له‌گه‌ڵ ئینته‌رمیلان ناسناوی ئیسكۆدیتۆ، جامی ئیتاڵیا و جامی فێدراسیۆنی ئه‌وڕوپی بردووه‌ته‌وه.