سبه‌ی تیروپشكی جامی كۆنیفای 2016 راده‌كێشرێت

هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی كوردستانیش به‌شداره‌

K24 ـ هه‌ولێر

بڕیاره‌ سبه‌ی هه‌ینی له‌ هه‌رێمی ئه‌بغازیا له‌ وڵاتی رووسیا تیروپشكی دووه‌مین پاڵه‌وانییه‌تیی تۆپی پێی جامی كۆنیفا بۆ هه‌رێمه‌كان له‌ كات 4:00ـی ئێواره‌ به‌ كاتی كوردستان ئه‌نجام بدرێت و هه‌ڵبژارده‌ی كوردستانیش به‌شداریی پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه‌ ده‌كات.

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌ ماڵپه‌ری فه‌رمی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستاندا هاتووه‌، له‌ تیروپشكه‌كه‌دا 12 هه‌ڵبژارده‌ به‌سه‌ر 4 كۆمه‌ڵه‌دا دابه‌ش ده‌كرێن و هه‌ر كۆمه‌ڵه‌یه‌كیش 3 تیپ له‌ خۆ ده‌گرێت.

تیپه‌ به‌شداربووه‌كان، به‌پێی ئاستی هه‌ڵبژارده‌كان دابه‌ش كراون.

ئاستی یه‌كه‌م: ئه‌بغازیا، كوردستان، په‌نجاب، قوبرسی باكوور

ئاستی دووه‌م: رۆمانی، دوورگه‌ی چاگۆس، سزیكلیلاند، ساپمی.

هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی كوردستان به‌ سه‌رپه‌رشتی خه‌سره‌و گورون ئه‌مساڵی به‌شداریی پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه ده‌كات‌ كه‌ بڕیاره‌ له‌ 28/5ـی ئه‌مساڵ له‌ هه‌رێمی ئه‌بغازیا به‌ڕێوه‌ بچێت.

كۆنیفا پاڵه‌وانییه‌تییه‌كی وه‌رزشییه‌ تایبه‌ته‌ به‌ جامی جیهانی هه‌رێمه‌كان، ئه‌مه‌ دووه‌مین ساڵه‌ به‌م ناوه‌یه‌ ناسراوه‌ پێشتر ناوی ڤیڤا بوو، هه‌ڵبژارده‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ ساڵی 2012 میوانداریی ئه‌م پاڵه‌وانییه‌تییه‌ی كرد بوو كه‌ ڤیڤا ناسرا بوو كه‌ تێیدا له‌ یاریی كۆتایی له‌ هه‌ڵبژارده‌ی قوبرسی باكووری برده‌وه‌.