رامۆس قسه‌ی كۆتایی خۆی له‌سه‌ر كلاسیكۆ كرد
K24 ـ هه‌ولێر
سێرجیۆ رامۆس، به‌رگریكاری یانه‌ی ریال مه‌درید كه 3 رۆژه له پێكان گه‌ڕاوه‌ته‌وه ئاماژه بۆ یاریی كلاسیكۆ له به‌رانبه‌ر بارسێلۆنا ده‌كات و زمانی تۆڵه‌ش به‌كاردێنێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 31ـی مارسی 2016، رامۆس له لێدوانێكدا بۆ France Footballـی ده‌ڵێت: تۆڵه‌ی شكسته‌كه‌ی سانتیاگۆ له كامپ نۆ ده‌كه‌ینه‌وه.
رامۆس ئاماژه بۆ ئه‌وه‌یش ده‌كات ئێستا بارودۆخی یانه‌كه‌ی وه‌ك یاریی كلاسیكۆی پێشوو نیه، پێیوا ئاستی تیپه‌كه باشتر بووه، له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: ئێمه ئێستا خاوه‌نی راهێنه‌رێكی لێهاتووین و پێكهاته‌یه‌كی به‌هێزمان هه‌یه و باوه‌ڕی ته‌واومان هه‌یه كه له‌و یارییه سه‌ركه‌وتوو ده‌بین.
بڕیاره رۆژی شه‌ممه‌ی دادێ له كات 9:30ـی شه‌و، یانه‌ی بارسێلۆنا له یاریگه‌ی كامپ نۆ میوانداریی ریال مه‌دریدی ركابه‌ری بكات، یاریی چوونی نێوان ئه‌م دوو یانه‌یه به 4 گۆڵی بێوه‌ڵام له به‌رژه‌وه‌ندی یانه گه‌وره‌كه‌ی هه‌رێمی كاتالۆنیا بوو.