لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تیی: توركیا به زۆره‌ملێ په‌نابه‌ری سووریی گه‌ڕاندووه‌ته‌وه وڵاته‌كه‌یان
K24 – هه‌ولێر:
رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تیی رایگه‌یاند له‌چه‌ند مانگی كه‌می رابردوودا، توركیا به نایاسایی هه‌زاران هاووڵاتیی سووریی بۆ وڵاته‌كانیان گه‌ڕاندووه‌ته‌وه.
مانگی رابردوو توركیا و یه‌كێتیی ئه‌وروپا رێككه‌وتن هه‌موو ئه‌و په‌نابه‌ر و كۆچبه‌رانه‌ی به نایاسایی ده‌په‌ڕنه‌وه یۆنان بگه‌ڕێندرێنه‌وه توركیا، له به‌رامبه‌ردا ئه‌نقه‌ره یارمه‌تی دارایی وه‌رده‌گرێت و هاووڵاتیانی توركیاش به بێ ڤیزا بچنه نێو وڵاتانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا، له‌گه‌ڵ خێراكردنی گفتوگۆكانی به ئه‌ندامبوونی توركیا له یه‌كێتیی ئه‌وروپا كه له 28 وڵات پێكدێت.
رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تیی گوتی: "له حه‌وت بۆ نۆ هه‌فته‌ی رابردوودا، به كۆمه‌ڵ هه‌زاران په‌نابه‌ران كه مه‌زه‌نده‌كان به زۆری ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن گه‌ڕێندرابنه‌وه سووریا" ئه‌مه‌ش پێشێلكردنی یاساكانی توركیا و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و یه‌كێتیی ئه‌وروپایه.
جۆن دالهۆسین به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تیی له ئه‌وروپا و ناوه‌ڕاستی ئاسیا گوتی: "له نێوه‌ندی هه‌وڵه‌كانیان بۆ داخستنی سنووره‌كان، سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا به ئه‌نقه‌ست ساده‌ترین راستییه‌كانیان پشتگوێخستووه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه توركیا وڵاتێكی سه‌لامه‌ت و بێ زیان نییه بۆ په‌نابه‌رانی سووریا و رۆژ دوای رۆژ ئه‌من و ئاسایش له‌و وڵاته كه‌مده‌بێته‌وه و قه‌تیس ده‌بێت".
لای خۆیه‌وه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا ره‌تیكرده‌وه سوورییه‌كان به زۆره‌ملێ گه‌ڕێندرابنه‌وه وڵاته‌كه‌یان.
به‌رپرسێك له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا به رۆیته‌رزی راگه‌یاند و گوتی: "به پێی یاسای نێوده‌وڵه‌تی و یاسای نیشتمانیی، هیچ یه‌كێك له‌و سووریانه‌ی داوای پارێزگاری‌یان له وڵاته‌كه‌مان كردووه به زۆره ملێ ناگه‌ڕێندرێنه‌وه بۆ وڵاته‌كانیان".
كه‌چی رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تیی ده‌ڵێت: "گه‌واهی له هه‌رێمه‌كانی سه‌ر سنووری له باشووری توركیا كۆكردووه‌ته‌وه و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، له مانگی كانوونی دووه‌می رابردووه‌وه، ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا به شێوه‌یه‌كی نیمچه رۆژانه سووریه‌كانی به شێوه‌ی كۆمه‌ڵ كه نزیكه‌ی 100 كه‌س بوونه له ژن و پیاو و منداڵ ده‌ركردووه".
به گوێره‌ی ئاژانسیی رۆیته‌رز: "پێده‌چێت زۆرێك له‌وانه‌ی گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه سووریا په‌نابه‌رانی تۆماركراو نه‌بوونه"، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تیی گوتوویه‌تی حاڵه‌تی ئه‌وه‌شی به دۆكیومێنت كردووه "سوورییه تۆماركراوه‌كانیش" گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه له‌و كاته‌ی ده‌ستگیركراون و ناسنامه و زانیارییه‌كانی تایبه‌ت به تۆماركردنیان هه‌ڵنه‌گرتووه.
رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تیی گوتی گه‌ڕانه‌كان و لێكۆڵینه‌وه‌كانی ئه‌وه‌شی ده‌رخستووه "له هه‌رێمه سنوورییه‌كانی باشووری وڵات ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا تۆماركردنی په‌نابه‌رانی سووریی كه‌مكردووه‌ته‌وه، ئه‌وانه‌شی تۆمارناكرێن خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌كییه‌كانیان وه‌ك چاودێری ته‌ندروستیی و فێركردنیان بۆ فه‌راهه‌م ناكرێت".
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز ، و: م.ح