سه‌ره‌ڕای سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كۆریای باكوور به‌رده‌وامه له هه‌ڵدانی مووشه‌كه‌كان
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ هه‌ینی كۆریای باشوور رایگه‌یاند، تێبینییكردووه كۆریای باكوور مووشه‌كێكی به‌ره‌و ده‌ریا هه‌ڵداوه.
دوێنێ ئه‌مریكا و ژاپۆن به‌ڵێنیاندا ته‌گه‌ره بخه‌نه به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌تۆمیی كۆریای باكوور و به‌رپه‌رچی بده‌نه‌وه.
ئاژانسیی یونهاب كۆریای باشوور له به‌رپرسێكی سه‌ربازیی گواسته‌وه و رایگه‌یاند: "كۆریای باكوور ئه‌و مووشه‌كه‌ی به‌ره‌و كه‌ناره ئاوییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی وڵات هه‌ڵداوه".
سه‌رچاوه سه‌ربازییه‌كان رایانگه‌یاند هه‌وڵده‌ده‌ن سرووشتیی مووشه‌كه هه‌ڵدراوه‌كه دیاری بكه‌ن، ئه‌مه له كاتێكدا ئاژانسییه فه‌رمییه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد: "ئه‌و پێشبینییه به‌هێزه كه مووشه‌كه‌كه بالیستیی بێت".
له چه‌ند هه‌فته‌ی كه‌می رابردوودا كیم جۆنگ ئۆن سه‌رۆكی كۆریای باكوور سه‌رپه‌رشتیی زنجیره‌یه‌ك تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كه كورت مه‌وداكان كرد، میدیا حكوومییه‌كان وایان داناوه كه ئه‌و هه‌نگاوه وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و سزایانه‌یه كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌سه‌ر بیۆنگ یانگ سه‌پاندووه.
سه‌رچاوه: skynewsarabia , و: م.ح