كه‌نه‌دا پێشوازیی له 10 هه‌زار په‌نابه‌ری دیكه‌ی سووریا ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری كۆچی كه‌نه‌دا ئاشكرایكرد وڵاته‌كه‌ی 10 هه‌زار په‌نابه‌ری دیكه‌ی سووریا قه‌بووڵده‌كات، ئه‌مه بێجه‌گه له‌و 25 هه‌زار په‌نابه‌ره‌ی سووریا كه له چه‌ند مانگی رابردوودا له‌لایه‌ن كه‌نه‌داوه پێشوازییان لێكراوه.
له لێدوانه‌كانیدا بۆ ئێزگه‌ی كه‌نه‌دا، جۆن مكالۆم گوتی: "هه‌وڵده‌دات وه‌ڵامی سكاڵای ئه‌و گرووپه كه‌نه‌دییانه بداته‌وه كه ده‌یانه‌وێت چاودێری په‌نابه‌رانی سووریا بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌و رێكخراوانه به خێرایی پێویست فۆرمی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌یان پێنه‌گه‌یشتووه".
حكوومه‌تی لیبڕاڵیی كه‌نه‌دا كه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی تشرینی یه‌كه‌می 2015 سه‌ركه‌وت، به‌ڵێنیدا به خێراییه‌كی گه‌وره‌تر له‌وه‌ی حكوومه‌تی پێشووی پارێزگاران ژماره‌یه‌كی زیاتری په‌نابه‌رانی سووریی وه‌ربگرێت.
گرووپه تایبه‌ته‌كانیش له نێویاندا كڵێسا و خێزانه‌كان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی ئاماده‌ییان نیشانداوه چاودێری خێزانه سوورییه‌كان بكه‌ن.
سه‌رچاوه: skynewsarabia , و: م.ح