قایمقامی مه‌خموور ورده‌كاری ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شه‌وی رابردوو بۆ كوردستان24 باسده‌كات
K24 – مه‌خموور:
شه‌وی رابردوو ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی له‌به‌رده‌م باڵه‌خانه‌ی قایمقامییه‌ت و پۆلیسی قه‌زای مه‌خموور روویدا و به‌هۆیه‌وه 3 پۆلیس شه‌هیدبوون.
ده‌رباره‌ی ورده‌كاری ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی مه‌خموور، له لێدوانێكیدا بۆ كوردستان24 رزگار محه‌ممه‌د قایمقامی مه‌خموور گوتی: "كاتژمێر 9:24 شه‌وی رابردوو له هێرشێكی خوكۆژیدا ئۆتۆمبێڵێكی بۆمبڕێژكراو له‌به‌رده‌م قایمقامییه‌ت و پۆلیسی مه‌خموور كه هه‌ردووكیان له یه‌ك باڵه‌خانه‌دان ته‌قییه‌وه".
قایمقامی مه‌خموور زیاتر گوتی به گوێره‌ی ئه‌وه‌ی له كامێراكانی چاودێری ده‌ركه‌وتووه "ئۆتۆمبێڵه‌كه رۆنگ ساید هاتووه تا گه‌یشتووه‌ته به‌رده‌م قایمقامییه‌ت و پۆلیسی مه‌خموور، دوو پۆلیس له ئۆتۆمبێڵه‌كه چوونه‌ته پێشه‌وه له‌و كاته ئۆتۆمبێڵه‌كه ته‌قیوه‌ته‌وه"، گوتیشی: "به‌هۆی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌وه سێ پۆلیس شه‌هید بوون".
رزگار محه‌ممه‌د روونیشیكرده‌وه به پێی زانیارییه‌كان "ئه‌و ئۆتۆمبێڵه له‌و دیوی قه‌راج به‌ره‌و مه‌خموور هاتووه، دوای ئه‌وه‌ی سێ ئۆتۆمبێڵ خۆیان به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ته‌قاندووه‌ته‌وه و ژماره‌یه‌ك شه‌هید و برینداری لێكه‌وتووه‌ته‌وه، ئه‌و ئۆتۆمبێڵه‌ی له‌به‌رده‌م قایمقامییه‌ت ته‌قیوه‌ته‌وه دزه‌ی كردووه و گه‌یشتووه‌ته مه‌خموور".
م.ح