سیروان بارزانی: دوای هاتنی سوپای عێراق بۆ مه‌خموور بۆردومانی داعش بۆ پێشمه‌رگه‌ زیادیكردووه‌

"ته‌نها پشتگیری هێزی عێراقیی ده‌كه‌ین"
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/36909272-f5cd-4f9f-89ca-fe840924252a/sirwan%20barzani-doxi%20berekani%20cang.ism/manifest

K24 – هه‌ولێر:

سه‌رپه‌رشتیاری میحوه‌ری گوێڕ-مه‌خموور رایگه‌یاند له‌ دوای هاتنی سوپای عێراق بۆ ناوچه‌كه‌ بۆردمانی داعش بۆ پێشمه‌رگه‌ زیادیكردووه‌.

سیروان بارزانی به‌ كوردستان24 گوت: "جاران ئه‌گه‌ر له‌ رۆژێك جارێك بایه‌، ئێستا به‌لایه‌نی كه‌م سێ جار بۆردومانی سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌ ده‌كرێت".

له‌ باره‌ی هێرشی سوپای عێراق له‌ میحوه‌ری مه‌خموور و رۆڵی هێزی پێشمه‌رگه‌، سیروان بارزانی گوتی: "له‌ ئێستادا هیچ پلانێك نییه‌ كه‌ ئێمه‌ به‌شداربین ته‌نها پشتگیری هێزی عێراقییه‌".

روونیشیكرده‌وه‌: "به‌شداری رووبه‌ڕوبوونه‌وه‌  و به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوونی پێشمه‌رگه‌ نییه‌".

م.ح