توركیا باره‌گاكانی په‌كه‌كه له ناوچه سنوورییه‌كان بۆردومان ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
سوپای توركیا رایگه‌یاند، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا، چه‌ند هێرشێكی ئاسمانییان بۆ سه‌ر بنكه و باره‌گاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) ئه‌نجامداوه و كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و حه‌شارگه‌ی ئه‌و پارته‌یان بۆردومان كردووه.
به گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، چوار فڕۆكه‌ی ئێف 16ی سوپای توركیا، له‌ناوچه‌كانی زاب چه‌ند ئامانجێكیان بۆردومان كردووه، پێشتریش 8 فڕۆكه‌ی دیكه‌ی جه‌نگی، بۆردومانی باره‌گاكانی په‌كه‌كه‌یان كردووه.
له مانگی ته‌ممووزی 2015ه‌وه، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا ده‌ستی به بۆردومانكردنی بنكه و باره‌گاكانی پاكه‌كه له باشووری كوردستان كردووه‌ته‌وه.