ئۆباما: داعش چەندین جار لە عێراق چەكی كیمیایی بەكارھێناوە
K24 – ھەولێر:
باراك ئۆباما، سەرۆكی ئەمریكا لە كۆبوونەوەی لوتکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی ئەتۆمی ئاشكرای كرد، گروپی چەكدارانی داعش لە عێراق چەندینجار چەكی كیمیاویان بەكارھێناوە.
باراك ئۆباما، لهبهردهم لوتكهى ئاسایشی ئهتۆمى ئاشكرای كرد، ئامانجی سەرەکی لووتکەکە کۆنتڕۆڵکردنی ماددەی ئەتۆمی و بەرگرتنە لەوەی ئەو ماددانە بکەونە دەست رێکخراوە تیرۆریستییەکانی جیهان بەتایبەتی داعش، هەروەها چۆنیەتی گەیشتن بەو ئامانجانە.
ئۆباما له گوتهكانیدا باسى لهوهشكرد كه داعش له ناوچهكانى عیراق و سووریا چهكى كیمیاوى و خۆكوژى بهكارهێناوه.
لە 31 ئادار لوتكەی ئەنجوومەنی ئاسایش بە سەرۆكایەتی باراك ئۆبامای سەرۆكی ئەمریكا و بە بەشداتی 56 وڵات دەستیپێكرد.
لە ماوەی رابردوو دا چەندین رێكخراوی جیھانی ئەوەیان پشتڕاستكردەوە، كە چەكدارانی داعش دژ بە ھێزەكانی پێشمەرگە چەكی كیمیاییان بەكارھێناوە.