ئێنریكی دوایین لێدوانی له‌سه‌ر یاریی كلاسیكۆی دا
.jpg)
لویز ئێنریکی، راهێنەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی رەتیدەکاتەوە بۆ یاریی کلاسیکۆ شێوازی یاریکردنی یانەکەی بگۆڕێت و ئامادەیی خۆیان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ریال مەدرید دووپات دەکاتەوە.
ئێنریكی ده‌ڵێت: یانه‌كه‌م سه‌دا سه‌د ئاماده‌یه جگه له جیرمی ماتیۆ نه‌بێت ئه‌ویش له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی تووشی پێكان بوو، ئوزانی تریش هه‌موویان به باشی گه‌ڕاونه‌ته‌وه و ئاماده‌ن بۆ كلاسیكۆ.
ئێنریكی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌یش كرد كه جارێ بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه ناده‌ن كه چۆن یاری ده‌كه‌ن، له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: یاریكردنی ئێمه دیاره ده‌مانه‌وێ زۆرترین كات تۆپمان لابێت له‌ناو یاریگاش ته‌نیا یه‌ك تۆپ هه‌یه.
ئێنریكی گوتیشی: ئه‌و یارییه رێزێكه بۆ یۆهان كرۆیڤ بردنه‌وه‌ش دیارییه بۆ روحی ئه‌و، دڵنیام لێره بوایه وه‌كو هه‌میشه هانی بارسای ده‌دا بۆ بردنه‌وه.
له باره‌ی مێسی ـییه‌وه، ئێنریكی گوتی: هیچ یاریزانێك ناتوانێت به‌شێوه‌ی مێسی بگات به گۆڵی ژماره 500 ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌یكات زۆر یاریزان هه‌ن له كاتی راهێنانه‌كانیش ناتوانن ئه‌و ژماره زۆره گۆڵه تۆمار بكه‌ن، ته‌نانه‌ت منیش ناتوانم وه‌كو مێسی بم.
بڕیاره ئه‌مڕۆ شه‌ممه له كات 9:30ـی شه‌و، یانه‌ی بارسێلۆنا له یاریگه‌ی كامپ نۆ میوانداریی ریال مه‌دریدی ركابه‌ری بكات، یاریی چوونی نێوان ئه‌م دوو یانه‌یه به 4 گۆڵی بێوه‌ڵام له به‌رژه‌وه‌ندی یانه گه‌وره‌كه‌ی هه‌رێمی كاتالۆنیا بوو.