زێدانیش دوایین قسه‌ی خۆی له‌سه‌ر كلاسیكۆ كرد
زینەدین زیدان، راهێنه‌ری یانه‌ی ڕیال مه‌رید له دوایین لێدوانی‌دا له باره‌ی یاریی كلاسیكۆ رەتیدەکاتەوە باسی شەڕی نێوان خۆی و لویز ئێنریکی بکات، کە لە ساڵی ٢٠٠٣ لەوکاتەی یاریزانی ریال مەدرید و بارسێلۆنا بوون لەگەڵ یەکتری بەشەڕهاتن، دڵخۆشی خۆیشی بە ئەنجامدانی یەکەم یاریی کلاسیکۆ وەکو راهێنەری ئەنجام دەدات.
زێدان له به‌رسیڤی رۆژنامه‌نووسێكدا ده‌ڵێت: تۆ باسی چی ده‌كه‌ی ئه‌وه‌ی له2003 روویدا له بیر كرا، تۆ مه‌به‌ستت چییه له‌و قسه‌یه؟ ئینریكێ چ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌و بابه‌ته‌وه هه‌یه، ئه‌وه شتێكه له هه‌موو یارییه‌ك رووده‌دات، ئه‌وه‌ی به‌لای من گرینگه ئه‌مه یه‌كه‌مین كلاسیكۆیه بۆ من زۆر دڵخۆشم به‌و یارییه.
زێدان گوتیشی: ئه‌مه یاری تۆپی پێیه ده‌بێت بیر له تۆپی پێ بكه‌ینه‌وه ده‌بێ چێژی لێ وه‌ربگرین، شه‌وی رابردوو باش خه‌وتووم بۆ ئه‌وه‌ی چێژ له یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ وه‌ربگرم، چونكه به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵێك یاریزانی باش یاری ده‌كه‌ین، ئه‌وه‌ش شتێكی خۆشه به‌تایبه‌ت بۆ من كه یه‌كه‌مین جارمه ده‌چمه بارسا.
له باره‌ی كریستیانۆشه‌وه ده‌ڵێت: گۆڵنه‌كردنی كریستیانۆ له‌و یارییه شتێك نییه له ئێستاوه باس بكرێت خۆشی ئه‌وه‌ی بۆتان شی كردووه‌ته‌وه باره‌كان ده‌گۆڕین له كاتێك بۆ كاتێكی دیكه، ئه‌وه‌ی گرینگه بۆ ئێمه رۆناڵدۆ به‌باشی له هه‌ڵبژارده‌كه‌ی گه‌ڕایه‌وه و زۆر به‌باشیش بۆ كلاسیكۆ ئاماده‌یه.
له باره‌ی بێنزیماوه، زێدان ده‌ڵێت: بنزیما بۆ من گرینگه بۆ كلاسیكۆ گرینگه هێشتا یۆرۆ زۆری ماوه جارێ با بڕیار له‌سه‌ر داهاتوو نه‌ده‌ین به‌شداری كردنی ئه‌و له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا یه‌كلایی نه‌بۆته‌وه ئه‌وه‌ی گرینگه به‌لای منه‌وه ببینم ئه‌مشه‌و بنزیما چیمان پێشكه‌ش ده‌كات.
بڕیاره ئه‌مڕۆ شه‌ممه له كات 9:30ـی شه‌و، یانه‌ی بارسێلۆنا له یاریگه‌ی كامپ نۆ میوانداریی ریال مه‌دریدی ركابه‌ری بكات، یاریی چوونی نێوان ئه‌م دوو یانه‌یه به 4 گۆڵی بێوه‌ڵام له به‌رژه‌وه‌ندی یانه گه‌وره‌كه‌ی هه‌رێمی كاتالۆنیا بوو.