جۆكۆڤیچ گهیشته یاریی كۆتایی پاڵهوانییهتیی میانی
نۆڤاک جۆکۆڤیچی تێنسزانی سڕبی بە دوو سێتی بێبەرامبەر لە داڤید گۆفینی تێنسزانی بەلجیکی بردەوە و گەیشتە یاریی کۆتایی پاڵەوانییەتی میامی.
جۆکۆڤیچ لە قۆناخی پێشکۆتایی رووبەڕووی گۆفینی پازدەمینی پۆلینکراوی پاڵەوانیەتییەکە بووەوە و هەردوو سێتەکەی بە ئەنجامی حەوت شەش و شەش چوار بردەوە، ئەو تێنسزانە سڕبییە کە پێشەنگی تێنسزانانی جیهانی گرتووە، قۆناخی پیشکۆتایی تێپەڕاند.
نۆلێ هەنگاوێکی دیکە خۆی لە پارێزگاریکردن لە ناسناوەکەی نزیککردووەتەوە، کە پاڵەوانی دوایین وەشانی پاڵەوانیەتییەکەیە و دەیەوێت ریکۆرد تۆمار بکات و ناسناوی بیست و هەشتەمینی ماستەرز بەدەست بهێنێت.