كورد لە ھەوڵی بڕیارێكە بۆ شنگال

ئەنبار لە لایەن پەرلەمانی عێراق وەك شاری وێرانكاری عێراق دەستنیشانكرا

K24 – ھەولێر:

ئەنبار لە لایەن پەرلەمانی عێراق وەك شاری وێرانكاری عێراق دەستنیشانكرا، فراكسیۆنە كوردییەكانی پەرلەمانی عێراق لە ھەوڵدان شنگال بە شاری وێرانكاری عێراق بناسێنن.

دكتۆر موسەنا ئەمین، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی عێراق بە (كوردستان24) راگەیاند: "بەیان نامەیەك لە لایەن پەرلەمانتارانی پارێزگای ئەنبار خوێندرایەوە و دەنگی لە سەر درا و بە شاری وێرانكاری عێراق ناسێندرا".

دكتۆر موسەنا ئەمین دەشڵێت: "ئێمە وەك پەرلەمانتارە كوردەكان واژۆمان كۆكردووەتە بۆ ئەوەی بیدەین بە سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بیخاتە دەنگ دانەوە بۆ ناساندنی شنگال بە شاری وێرانكاری، موسەنا ئەمین گوتیشی،بەڵام ئەوە نازانین ئایە دۆخی ئەنبار و شنگال ھەمان دۆخیان ھەیە".