جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا: كاتی راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی و جیابوونه‌وه‌یه‌ له‌ عێراق

جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا: به‌غدا ده‌یه‌وێت كورد برسی بكات
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/4513387b-e357-47e9-900f-692de3cde7b1/Herim%20U%20Bexdad.ism/manifest

K24 - سلێمانی:

تا دێت پەیوەندییە سیاسییەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا ئاڵۆزتر دەبن و ھێشتا چارەسەری ڕیشەیی بۆ گرژییەکانی نێوانیان نەدۆزراوەتەوە.

ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند، ئێستا كاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان رابگه‌یه‌نین و له‌ به‌غدا جیاببینه‌وه‌.

جه‌عفه‌ری شێخ مسته‌فا، كه‌ پێشتر وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بوو گوتی: "عێراق ده‌ڵێت كوردم ناوێت و ده‌یه‌وێت كورد له‌ كۆڵ خۆی بكاته‌وه".‌

هه‌روه‌ها گوتی: "له‌ ئێستادا پێویسته‌ ناوماڵی خۆمان رێكبخه‌ینه‌وه‌ و یه‌كده‌نگبین، ئینجا هه‌ر كه‌سێك سه‌ربه‌خۆیی رابگه‌یه‌نێت ده‌بێت پاڵپشتی ته‌واوی لێبكه‌ین".