دوای 12 رۆژ داخران فڕۆکەخانەی بڕۆکسل دەکرێتەوە
K24 - ھەولێر:
دوای ئەوەی بەھۆی زنجیرەیەك تەقینەوە بۆ ماوەی 12 رۆژ فڕۆكەخانەی بڕۆكسل داخرا، بڕیارە ئەمڕۆ گەشتە ئاسمانییەكان لەو فرۆكەخانەیە دەست پێ بكەنەوە.
لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا بۆ میدیاكانی وڵاتەكەی ئارناود فیهست، بەڕێوبەری جێبەجێکاری فرۆکەخانەی بڕۆکسل ئاشکرایکرد: "ئەمڕۆ وەك یەکەم ھەنگاو چەند گەشتێك لە فڕۆکەخانەکەوە بەرێدەکرێن".
بەڕێوبەری جێبەجێکاری فرۆکەخانەی بڕۆکسل گوتیشی: "شێوازی پشکنین و چوونە ژوورەوەی گەشتیاران ھەندێك گۆڕانکاری بەسەردا ھاتووە، ئەمەش وەك گرتنەبەری رێوشوێنی زیاتر، لە رۆژی یەكەمی دەست بەكاربوونەوەدا فڕۆكەخانە تەنھا سێ گەشتی دەبێت".
ئارناود فیهست، ئاماژەی بۆ ئەوەكرد: "فڕۆکەخانەکە لە کۆتایی مانگی حوزەیران و سەرەتای مانگی تەمموز بە تەواوی بەرووی گەشتیاراندا دەکرێتەوە".
رۆژی 22ی ئادار چهند تهقینهوهیهك له برۆكسلی پایتهختی بهلجیكا روویاندا و به هۆیانهوه نزیكهی 34 كهس كوژران و 270ی دیكهش برینداربوون، تەقینەوەكانی بڕۆكسل كە لایەن چەكدارانی داعش ئەنجامدران، دوو لەو تەقینەوانە لە ناو فڕۆكەخانەی بڕۆكسل روویاندا، ئەمەش بووە ھۆكار بۆ ئەوەی ماوەی فڕۆكەخانەكە بۆ ماوەیەك گەشتەكانی رابگرێت.