بازرگانانی توركیا نەبوونی ڤیزا بەرێگری بازرگانی دەزانن لە نێوان ھەرێم و توركیا

"ئەوە کێشەی نێوان دوو ووڵاتە پێویستە ئەو کێشەیە بە زوترین کات چارەسەر بکرێت تا جوڵەی بازرگانی زیاتر پەرە بسه‌نێت لە نێوان ھەردوولادا"
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/b2ba22c0-dea3-4ea4-ab81-83a1c9e5b6c8/veza%20turkya.ism/manifest

K24 – ھەولێر:

جیگری سەرۆکی ھاورده‌کارانی عقد نیس له‌ توركیا نەبوونی ڤیزە لە نێوان تورکیا و ھەرێمی کوردستان دا بە بارگرانی و رێگری بازرگانی دەزانێت، دەشڵیت ئەوە کێشەی نێوان دوو ووڵاتە پێویستە ئەو کێشەیە بە زوترین کات چارەسەر بکرێت تا جوڵەی بازرگانی زیاتر پەرە بسه‌نێت لە نێوان ھەردوولادا.

تاریق جگەر، جیگری سەرۆکی ھاوردەکارانی عقدنیس تایبەت بە (كوردستان24) راگەیاند: "سەپاندنی ڤیزە لە نێوان ھەرێمی كوردستان و توركیا كارەكانمان قورستر دەكات، من بێگومانم ھەرێم و توركیا دانووستان دەكەن و ئەوكارە چارەسەر دەكەن، چونكە نە بوونی ڤیزا دەبێتە ھۆكاری رێگری لە نێوان ھەردوو لادا".

دوو مانگ لەمەو بەر پیدانی ڤیزای ئەلیكترۆنی بە ھاووڵاتیانی عێراقی و ھەرێمی كوردستان وەستا، دەبێت ھاووڵاتیان لە كاتی وەرگرتنی ڤیزا سەردانی كونسوڵخانەی توركیا بكەن.