ئیحسان مه‌لا عه‌لی: پێویستە هه‌موو لایه‌نه‌كان بۆ سه‌ربه‌خۆیی پاڵپشتی بارزانی بكه‌ن
K24 - سلێمانی:
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان رایگەیاند، پێویسته هه‌موو لایه‌نه‌كان پاڵپشتی مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن تا كورد دەبێت بە خاوەن دەوڵەتی سەربەخۆ.
لە میانی بەشداریكردنی لە بەرنامەی ھەڤپەیڤینی (كوردستان24) ئیحسان مه‌لا عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان رایگەیاند: "پێویستە كورد ھەوڵبدات وەك میللەتانی دیكە وڵات و كیانی خۆی ھەبێت، بۆیە داوا لە ھەموو لایەك دەكەم، ئێستا كە بەڕێز سەرۆك مەسعوود بارزانی، سەرقاڵی ئەو كارەیە پشتیوانی لێ بكرێت".
گوتیشی: "ناكۆكیانەی كە لە ناوخۆ ھەیە ھەموو بخرێنە لاوە و پاڵپشتی لە بڕیارەكەی كاك مەسعوود، بكەین تا كورد دەبێت بە دەوڵەت".
ئەوەشی خستەڕوو: "ئێمە وەك بزوتنەوەی ئیسلامی ھەر لە سەرەتاوە باوەڕمان بەوەھەبووە كە كورد مافی خۆیەتی دەوڵەت و كیانی خۆی ھەبێت".