باكووری كوردستان..16 ئەندامی یەپەسە گیانیان لە دەستدا

ئۆپەراسیۆنی سەربازی بەردەوامە

K24 - ھەولێر

لە ئەنجامی شەڕ و ئاڵۆزییەكانی نێوان سوپای توركیا و ھێزەكانی پاراستنی سڤیل (یەپەسە) لە باكووری كوردستان 16 ئەندامی یەپەسە گیانیان لە دەستدا.

بە گوێرەی زانیاری پەیامنێرانمان لە باكووری كوردستان: "دوێنێ شەڕێكی دژوار لە نێوان سوپای توركیا و پەپەسە لە ناوچەی گەڤەڕی سەر بە شاری جۆلەمێرگ لە باكووری كوردستان روویداوە لە ئەنجامدا 16 ئەندامی یەپەسە گیانیان لە دەستداوە".

زانیارییەكان باس لەوە دەكەن، دوو بەرپرسی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) لە نێو ئەو كەسانەدان كە لە گەڤەڕێ گیانیان لە دەستداوە و لە 30ی ئادار لە ھەمان ناوچە ئەندامێكی یەپەسە گیانی لە دەستدا، ئاشكرا كرا كە ئەو كەسە بەڕێوەبەری یەكێك لە قوتابخانەكانی ئەو ناوچە بووە".

لە رۆژی 13ی ئادارەوە ھاتن و چوون لە ناوچەی گەڤەڕی شاری جۆلەمێرگ لە باكووری كوردستان لە لایەن ھێزە ئەمنییەكانی توكیا قەدەغەكراوە و شەڕێكی سەخت لە نێوان ئەندامانی ھێزەكانی پراستنی گەل (یەپەسە) و سوپا و ھێزە ئەمنییەكانی توركیا ھەیە و ئۆپەرسیۆنی سەربازی حكوومەتی توركیا بۆ گەران بە دوای ئەندام و لایەنگرانی یەپەسە و پەكەكە لەم ناوچەیە بەردەوامە.