لە ماوەی سێ مانگدا زیاتر لە ھەزار و 700 قاچاغچی لە توركیا دەستگیر كراون

ئەفکان ئالا ئاشکرای کرد کە رێژەی پەنابەران لە چاو ساڵی رابردوو، چوار جار و نیو زیادیکردووە، چونکە لە سالی رابردوو دا 15 هەزار کەس لەو ماوەیە دا دەستگیر کرابوون.

K24 – ھەولێر:

تورکیا ئەفکان ئالا، وەزیری نێوخۆی توركیا رایگەیاند، لە ماوەی سێ مانگدا هەزار و 715 قاچاغچی لەگەڵ 64 هەزار و کەس دەستگیراون کە ویستوویانە بە رێگای قاچاغ کۆچ بکەن.

ئەفکان ئالا ئاشکرای کرد کە رێژەی پەنابەران لە چاو ساڵی رابردوو، چوار جار و نیو زیادیکردووە، چونکە لە سالی رابردوو دا 15 هەزار کەس لەو ماوەیە دا دەستگیر کرابوون.

وەزیری ناوخۆی تورکیا دەشڵێت: لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوو دا 11 هەزار و 933 قاچاغچی دەستگیرکراون، تەنها لە سێ مانگی رابردوو دا هەزار و 715 قاچاغچی دەستگیرکراون لەوانە 35 یان دەستبەسەرکراون.

بڕیارە سبەی دوو شەممە رێککەوتنی نێوان تورکیا  و یەکێتی ئەوروپا بکەوێتە قوناغی جێبەجێکردن کە تورکیا رێگری لە پەنابەران دەكات بۆ ئەوەی بەرەو ئەوروپا نەرۆن ئەویش لە بەرامبەر هاوکاری دارایی توركیا بكات.