عێراق دەیەوێت ببێتە ئەندام لە رێكخراوی بازرگانی جیھانی

"حكوومەتی عێراق بە رەسمی داوای لە حكوومەتی ھەرێمی كوردستان كردووە، لیژنەیەكی لاوەكی پێك بێنین"
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/abc64709-9b8d-45d4-90cc-4a27e5c5faa5/BAZRGANI.ism/manifest

K24 – ھەولێر:

عێراق ده‌یه‌وێت ببێته‌ ئه‌ندام له‌ رێكخراوی بازرگانی جیهانی و هه‌روه‌ها ده‌شیه‌وێت رێككه‌وتنی بازرگانی ئازاد له‌گه‌ڵ ئه‌وروپادا واژۆ بكات بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش شاندێكی به‌غدا دێنه‌ هه‌ولێر.

فه‌تحی محه‌ممه‌د، راویژكاری په‌یوه‌ندییه‌ ئابوورییه‌كانی وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان تایبەت بە(كوردستان 24) رایگەیاند: "حكوومەتی عێراق بە رەسمی داوای لە حكوومەتی ھەرێمی كوردستان كردووە، لیژنەیەكی لاوەكی پێك بێنین، ئێمە لیژنەكەمان لە5  كەس پێكھێناوە، لە چەند بواری جیاوز دا ھەریەك لە سەرۆكی ژووری بازرگانی ھەولێر و پیشەسازی ھەولێر تیادا ئەندامن، ئێمە بە بەردەوامی لە ھەماھەنگی داین لەگەڵ عێراق چەند مانگ جارێك كۆبوونەوە ئەنجام دەدەین".

فەتحی محەممەد دەشڵێت: "ھەنگاو نان بۆ ئەندام بوون لە رێكخراوی بازرگانی جیھانی، لە داھاتوو دا مەرزەكان و فڕۆكەخانەكانی عێراق و ھەرێمی كوردستان زۆر سوود مەند دەبن و چەند مانگ جارێك كۆبوونەوە لە برۆكسل ئەنجام دەدرێت شاندی ھەرێمی كوردستان بانگ دەكرێت".