به‌شێك له كه‌سوكاری شه‌هیدان بڕی 2 ملیۆن دیناری له خه‌رجییه‌كانی په‌رله‌مانیان وه‌رنه‌گرتووه
K24 – هه‌ولێر:
له ساڵی 2014، له دانيشتنێكی فه‌رمی په‌رله‌مانی كوردستان بریاردرا، هه‌ر شه‌هیدێكی شه‌ری داعش، پێویسته بڕی دوو ملیۆن دینار له خه‌رجییه‌كانی په‌رله‌مان به‌خێزانه‌كه‌یان بدرێت، به‌ڵام هێشتا به‌شێك له كه‌سوكاری شه‌هیدان ئه‌و پاره‌یان وه‌رنه‌گرتووه.
جیهان خدر خێزانی شه‌هید بۆ كوردستان24 ده‌ڵێت: "چوار كوڕم چه‌كداره، پێنج كوڕ و پێنج كچم هه‌یه، بریا كچه‌كه‌شم كوڕبایه له جێی بابیان ئه‌وانیش چه‌كیان له شانیان بگرتبایه چه‌كی بابیان، قه‌نناسه‌ی بابیان له شانیان بایه".
ئاری هه‌رسین سه‌رۆكی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه له په‌رله‌مانی كوردستان بۆ كوردستان24 گوتی: "به داخه‌وه ئه‌وه‌نده‌ی ئێمه حاڵیی بووین له به‌ڕێز جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان له ئه‌خیر دانیشتنمانا له‌گه‌ڵی كه هۆكاری دواكه‌وتنی ئه‌وه ئه‌م قه‌یرانی داراییه‌یه".
ئاری هه‌رسین گوتی: "به‌ڵام دیسان به‌ڕێزیان وه‌عدیان داوینه‌تێ به پڕۆسێس یه‌عنی هه‌نگاو به هه‌نگاو ئه‌و بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانه‌ی كه ماون هێشتا هاوكارییه‌كه‌یان وه‌رنه‌گرتووه ئینشائه‌لڵا به‌مزوانه وه‌ری ئه‌گرن".
مه‌حموود حاجی عومه‌ر ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ كوردستان24 ده‌ڵێت: "به ئیمزای سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه ئه‌و پاره‌یه دراوه، من پێموانییه بتوانێ سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان هه‌ركاتێك كۆبوویه‌وه و وه پاره‌كه گه‌ڕایه‌وه بۆ دۆخی جارانی ئێمه پێمان خۆشه باقی ئه‌و شه‌هیدانه‌ش كه نه‌دراوه پێیان بدرێ".
م.ح