زیانه‌كانی وه‌ستاندنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركووك له‌لایه‌ن به‌غداوه چه‌نده و چین؟
K24 – كه‌ركووك:
له مانگی رابردوو حكوومه‌تی عێراق بڕیاریدا هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركووك له رێی بۆڕی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی كه‌ركووك بوه‌ستێنێت، سەرۆکی لیژنەی نەوت و وزە لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوك بۆ كوردستان24 زیانه‌كانی ئه‌و بڕیاره‌ی به‌غدا ده‌خاته‌ڕوو.
ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری بۆ كوردستان24 گوتی ئه‌و بڕیاره "زۆر نا عادیلانه‌یه وه زیان به ئابووریی وڵات ئه‌گه‌یه‌نێ به تایبه‌تی كه‌ركووكییه‌كان زیانیان به‌رئه‌كه‌وێ".
گوتیشی: "له ئه‌نجانی ده‌رنه‌هێنانی ئه‌وه‌وه غاز نامێنێ وه‌زعی شه‌ریكه‌ی غازیشمان لێ ئه‌كه‌وێته موشكیله‌وه، هه‌نارده نه‌بێ ئینتاجیش نابێ، ئینتاح نه‌بوو یه‌عنی غاز نابێ".
سەرۆکی لێژنەی نەوت و وزە لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوك ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: "ئه‌گه‌ر هه‌نارده‌كردن نه‌بوو، به‌رهه‌م نه‌بوو پترۆ دۆلاریش حیساب ناكرێ".
روونیشیكرده‌وه: "به‌لای كه‌مه‌وه ئه‌گه‌ر دوو دۆلار حیساب بكه‌نی 300 هه‌زار دۆلار رۆژانه له كیس كه‌ركووك ئه‌چێ".
م.ح