سیمیۆنی چه‌كه تۆقێنه‌ره‌كانی بۆ گه‌ڕایه‌وه
رۆژنامه‌ی ماركا هه‌واڵیكی خۆشی بۆ هانده‌رانی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید بڵاو كرده‌وه، كاتێك موژده‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی 3 یاریزانی پێكراوی بۆ تیپه‌كه‌ی سیمیۆنی بڵاو كرده‌وه.
دیێگۆ گۆدین كه له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌ورووپا له به‌رانبه‌ر ئایندهۆڤن تووشی پێكان بوو، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه په‌یوه‌ندی به ڕاهێنانه‌كانی تیپه‌كه‌ی كردووه.
فیریرا كاراسكۆ، ناوه‌ڕاستكاری به‌لجیكی ته‌مه‌ن 22 ساڵه له ده‌ستپێكی ئه‌م وه‌رزه ئاستێكی باشی پێشكه‌ش كرد و جێگه‌ی ئومێدی سیمیۆنی بوو، به‌ڵام ماوه‌ی چه‌ند یارییه‌ك بوو دابڕا بوو، ئه‌ویش ئه‌مڕۆ به‌شداریی له ئاماده‌كارییه‌كانی یانه‌كه‌ی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌ویه بارسێلۆنا كرد.
دوایین یاریزانیش كه بۆ پێكهاته‌ی ئاتڵێتیكۆ گه‌ڕایه‌وه، ستیفان ساڤیچ، به‌رگریكاری ته‌مه‌ن 25 ساڵه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی مۆنتینیگرۆ بوو.
بڕیاره رۆژی سێشه‌ممه‌ی دادێ له قۆناخی 8ـی چامپیۆنز لیگ، یانه‌ی بارسێلۆنا له یاریگه‌ی كامپ نوو میوانداریی یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید بكات.