جۆكۆڤیچ بووه پاڵه‌وانی تێنسی میامی
له یاری كۆتایی پاڵه‌وانییه‌تیی میامی ئه‌مه‌ریكا ئه‌فسانه بێڕكابه‌ره‌كه‌ی تێنس نۆڤاك جۆكۆڤیچ ـی پێشه‌نگی جیهان و كی نیشیكۆری ژاپۆنی و شه‌شه‌می جیهان ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌وه.
نۆڤاك جۆكۆڤیچ یارییه‌كه‌ی به ئه‌نجامی دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێوه‌ڵام لێ برده‌وه، ئه‌نجامی هه‌ردوو كۆمه‌ڵه‌كه‌ش (6 ـ 3) بوون.
جۆكۆڤیچ بۆ جاری شه‌شه‌مین نازناوی مه‌یامی برده‌وه، ڕیكۆرده‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌فسانه‌ی ئه‌مه‌ریكایی ئه‌ندرێ ئاگاسی ـدا یه‌كسان كرده‌وه.
جۆكۆ به ئه‌نجامدانی یاریی كۆتایی مه‌یامی كۆی یارییه‌كانی خۆی له زنجیره‌كانی ماسته‌رزدا كرده 40 یاری كه تاكه یاریزانی مێژووی تێنسه به‌و ژماره‌یه بگات، هه‌روه‌ك یاری كۆتایی 19ـه‌مینه كه له سه‌ره‌تای وه‌رزی ڕابردووه‌وه ئه‌نجامی ده‌دات و 18 نازناویانی بردووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش ڕیكۆردێكه كه پێشتر هیچ یاریزانێكی تێنس نه‌یتوانیووه پێی بگات.