رووسیا: دەرچوونی ئەسەد لە دەسەڵات ئاستەنگ دروست دەكات

"مۆسكۆ پێشنیار دەكات گفتووگۆكردن لە بارەی چارەنووسی بەشار ئەسەد سەرۆكی سووریا دوا بخرێت"

K24 – ھەولێر:

رووسیا دەڵێت داوای چوونی ئەسەد ئاستەنگ لە پێش پرۆسەی سیاسی لە سووریا دروست دەكات و داوا دەكات داواكە دوا بخرێت.

سێرگی ریابكۆڤ، جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، مۆسكۆ پێشنیار دەكات گفتووگۆكردن لە بارەی چارەنووسی بەشار ئەسەد سەرۆكی سووریا دوا بخرێت، لەبەر ئەوەی ئەو داوایە ئاستەنگ بۆ پرۆسەی سیاسی دروست دەكات لە سووریا.

سێرگی ریابكۆڤ گوتیشی: پێویستە لایەنە شەڕكەرەكانی سووریا دواتر لە نێوان خۆیان پرسی چوونی ئەسەد وتووێژ بكەن.

لە 27 شوباتەوە ئاگر بەست لە نێوان ئۆپۆزسیۆنی سووریا و دەسەڵاتی سووریا راگەیندراوە، بڕیارە لە 9 ئەم مانگەدا دانووستاندنەكانی ئاشتی لە نێوان حكوومەت و ئۆپۆزسیۆن دەستپێبكەنەوە، بەڵام ئۆپۆزسیۆنی سووریا سوورە لە سەر رۆیشتنی بەشار ئەسەدی سەرۆكی سووریا لە دەسەڵات.