ئه‌مریكا و توركیا له‌ سه‌ر كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ناوچه‌ی مەنبیج له‌ رۆژئاوای كوردستان رێككه‌وتوون

ده‌كه‌وێته‌ نزیك سنووری توركیا و به‌لای ئه‌مریكاوه‌ ناوچه‌یه‌كی ستراتیژییه‌ و پێویسته‌ له‌ ده‌ستی داعش ده‌ربهێندرێت.

K24 – ھەولێر:

سەرۆك كۆماری توركیا لەگەڵ ئەمریكا رێككەوت لە سەر چۆنیێتی كۆنتڕۆڵكردنەوەی ناوچەی مەنبیج لە رۆژئاوای كوردستان.

رۆژنامەی حوڕییەتی تورکیا بڵاویكردووته‌وه‌، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا له‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ واشنتۆن لەگەڵ جۆ بایدنی جێگری سەرۆک و جۆن کیری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی ھێرش و كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی‌ ناوچه‌ی مەنبیج له‌ رۆژئاوای کوردستان رێككه‌وتوون، كه‌ ده‌كه‌وێته‌ نزیك سنووری توركیا و به‌لای ئه‌مریكاوه‌ ناوچه‌یه‌كی ستراتیژییه‌ و پێویسته‌ له‌ ده‌ستی داعش ده‌ربهێندرێت.

له‌ گفتوگۆكاندا ئه‌ردۆغان رازی بووه‌ فشار بخاتە سەر گرووپە عەرەبەکان تا مەنبیج و ناوچە کوردییەکانی سەر سنووری باکوور و رۆژئاوای کوردستان چۆڵ بکەن، به‌و مه‌رجه‌ی ئەمریکاش هاوكاریی ئەو گرووپانە بكات.