كۆبانێ...ھاووڵاتیەك شەمەندەفەری بەرخودان دروست دەكات

"شەمەندەفەرەكەم بە كەرەستەی سادە دروستكردووە"
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/19b2f6e7-3a64-4a2b-8aa5-087ecd5bb700/Tiren%20Kobane.ism/manifest

K24 - كۆبانێ:

ھاووڵاتیەكی خەڵكی شاری كۆبانێ لە رۆژئاوای كوردستان، شەمەندەفەرێك دروست دەكات، رۆژانە منداڵانی شار سوار دەكات و لە شەقام و كۆڵانەكانی دەخولێتەوە، ئەمەش بووەتە مایەی دڵخۆشی منداڵانی كۆبانێ.

ئەحمەد ھەجانۆ، خاوەنی شەمەندەفەرەكە بە (كوردستان24)ی گوت: "ئامانجم لە دروستكردنی ئەم شەمەندەفەرە، وەك پڕۆژەیەك بچوك بۆ ئاوەدانكردنەوەی كۆبانێ یە".

لە كاتی ھاتنی شەمەندەفەری بەرخودان بە ھەركۆڵانێكی كۆبانێدا لەگەڵ بیستنی دەنگی خەڵكی منداڵەكانیان دێنە بەردەم دەرگا بۆ ئەوەی سواریان بكەن، ئەگەرچی شەمەندەفەرەكە لە كەرەستەی سادە و بەشێوەیەكی كلاسیكی دروستكراوە، بەڵام خۆشی خستوەتە ناو منداڵانی كۆبانێ.

ئەحمەد، دەڵێ: "شەمەندەفەرەكەم بە كەرەستەی سادە دروستكردووە و بە ماوەیەكی كەم تەواوم كرد، توانیومە خۆشی بخەمە دڵی منداڵانی كۆبانێ".

ئاشكراشی كرد: "ھەوڵدەدات لە داھاتوودا پڕۆژەی دیكەی وەك دروستكردنی باخچە و یاری بۆ منداڵانی كۆبانێ دروست بكەم".