ئەم کاتژمێرەی سەر بەرهەمەکانی ئەپڵ لە کوێوە سەرچاوەی گرتووە؟

K24-هەولێر

رەنگە زۆر لە بەکارهێنەرانی مۆبایل ئایفۆن و ئایپادی بەرهەمی کۆمپانیای ئەپڵ ئەم پرسیارەیان لەخۆیان کردبێ، ئاخۆ ئەم کاتژمێرەی سەر بەرهەمەکانی ئەپڵ لە کوێوە سەرچاوەی گرتووە؟ لە کاتێکدا پێشتر ئەپڵ لە ریکلامەکانیدا کات 9:42ی بەکاردەهێنا.

هۆکاری بەکارهێنانی ئەم کاتە بۆ کاتی ئاشکراکردنی یەکەم مۆبایلی ئایفۆن دەگەڕێتەوە لە لایەن داهێنەری بەرهەمەکانی ئەپڵ ستیڤ جۆبز کاتێک لە مانگی یەکی ساڵی 2007 و لە کات 9:41 یەکەم مۆبایلی ئایفۆنی بۆ جیهان ئاشکرا کرد.  

ئا: ئا ، ف