مه‌رگی پێ باشتربوو له ده‌ستدرێژی سێكسی
K24 - هه‌ولێر:
گوله‌ی بورسه‌لی ته‌مه‌ن 20 ساڵ، نمایشكاری جلوبه‌رگی تورك، له ترسی ده‌ستدرێژی سێكسی، له باڵه‌خانه‌یه‌كی ئیستانبول خۆی هه‌ڵداوه‌ته خواره‌وه و گیانی له ده‌ستدا.
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی ده‌یلی ستار، دوای ئه‌وه‌ی دوو كه‌س هه‌وڵیانداوه ده‌ستدرێژی بكه‌نه سه‌ر گوله‌ی بورسه‌لی، هه‌وڵده‌دات خۆی رزگار بكات و له بالكۆنی باڵه‌خانه‌كه خۆی هه‌ڵداوه‌ته خواره‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، بورسه‌لی، به مه‌به‌ستی به‌سه‌ربردنی پشووی كۆتایی هه‌فته، له‌گه‌ڵ هاوڕێ كوڕه‌كه‌ی، شوقه‌یه‌كیان له ئیستانبول به گرێگرتبوو، له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان، ئه‌و كه‌سه‌ی شوقه‌كه‌ی به كرێ پێدابوون، هه‌ندێك كه‌لوپه‌لی بۆ هێنابوون، به‌ڵام له‌گه‌ڵ كه‌سێكی دیكه پلانی ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ریان هه‌بووه.
ئه‌و دوو تۆمه‌تباره هاوڕێ كوڕه‌كه‌ی بورسه‌لییان به‌ستووه‌ته‌وه و جلوبه‌گریشیان له‌به‌ر ئه‌و كچه نمایشكاره داكه‌ندبوو، به‌ڵام توانیبووی خۆ بگه‌یه‌نێته بالكۆنی شوقه‌كه، شایه‌تحاڵانیش باس له‌وه ده‌كه‌ن، بورسه‌لییان به رووتی بینیوه كاتێك هاواری ده‌كرد و هه‌ڕه‌شه‌ی خۆ هه‌ڵدانه خواره‌وه‌ی له‌و دوو كه‌سه ده‌كرد، ئه‌گه‌ر لێی نزیكببنه‌وه.
پۆلیسی توركیا لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاوڕێ كوڕه‌كه‌ی ئه‌و نمایشكاره توركه كردووه و له ئێستاشدا سه‌رقاڵی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و دوو تۆمه‌تباره‌ن.