به شێوه‌یه‌كی جیاواز پاڵپشتی ترامپ ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
سارا پالین، كاندیدی جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2008ی ئه‌و وڵاته، كه جۆن مه‌ككین سیناتۆری كۆمارییه‌كان ركابه‌ری سه‌ره‌كی ئۆباما بوو له هه‌ڵبژاردنه‌كه، به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز پاڵپشتی خۆی بۆ دۆناڵد ترامپ راگه‌یاند.
دۆناڵد ترامپ، یه‌كێكه له ملیاردێره‌كانی ئه‌مه‌ریكا و كاندیدی كۆمارییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌یه، بۆ سه‌رۆكایه‌تی له هه‌ڵبژاردنی 2016دا.
له هه‌وڵێكیشدا بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگه‌كانی یلایه‌تی ویسكنسن، به وێنه‌یه‌ك پاڵپشتی خۆی راگه‌یاند، له وێنه‌كه‌دا سارا پالین له پاڵ وێنه‌ی به‌رازێك ده‌رده‌كه‌وێت كه خۆی راوی كردووه و چه‌كی راوكردنهكهشی له‌گه‌ڵ دانراوه.
پالین له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌كه نووسیویه‌تی: "له ویلایه‌تی ویسكنسن باوه‌ڕمان به ئێوه‌یه له رۆژی سێشه‌ممه به‌رده‌وامی به سه‌ركه‌وتنه‌كان بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له دامه‌زراوه سیاسییه‌كان به هێز و سه‌ربه‌خۆ بمێنینه‌وه، ده‌نگت نیشانده‌ری گه‌شبینی و ویستی تۆیه بۆ كاركردن".
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: "بۆ زیاكردنی هه‌لی كار ده‌نگبده، ده‌نگ به‌و یه‌كه‌م كاندید بده كه له دوای سه‌رۆك رۆناڵد ریگن هه‌وڵی گه‌شه‌كردنی جموجۆڵی پارێزگاران ده‌دات، ده‌نگ به‌و تاكه كاندیده بده كه هه‌لی كار بۆ چینی مامناوه‌ند ده‌سته‌به‌ر ده‌كات، ده‌نگ به ترامپ بده، بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه ئه‌مه‌ریكا بكاته‌وه ده‌وڵه‌تێكی مه‌زن".