لاڤرۆڤ: ئه‌نكه‌ره به هاندانی زیادكردنی گرژییه‌كان له ناگۆرنۆ-كاراباخ تۆمه‌تبارناكه‌ین
K24 – هه‌ولێر:
له باره‌ی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی نێوان ئازه‌ربایجان و ئه‌رمینیان له هه‌رێمی ناگۆرنۆ-كاراباخ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا گوتی: "هیچ لایه‌نێكی ده‌ره‌كیی تۆمه‌تبار ناكه‌ین به‌وه‌ی هانی زیادبوونی گرژییه‌كانی داوه كه ئێستا هه‌ن، ئه‌نكه‌ره‌ش تۆمه‌تبارناكه‌ین".
سێرگی لاڤرۆڤ داوایكرد به زووترین ئاگر به‌ست له هه‌رێمی ناگۆرنۆ-كاراباخ رابگه‌یه‌ندرێت.
به گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی RTA رووسیی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا گوتی: "ئێستا بۆ دراوسێ توركه‌كانمان گرینگه ده‌ستوه‌ردانه‌كان له كاروباری ناوخۆی هه‌ر وڵاتێكی دیكه بوه‌ستێنن جا له عێراق بێت یان سووریا".
لاڤرۆڤ زیاتر گوتی: "سه‌ره‌ڕای بانگه‌شه‌كان، راستیی پێویست هه‌یه ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی توركیا به‌رده‌وامبووه له ده‌ستوه‌ردان و پشتیوانیكردنی تیرۆر".
ئا: بڵێسه
م.ح