قوتابیانی زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له‌ دهۆك هاوكاری په‌نابه‌ران ده‌كه‌ن

تێچووی خوێندنی 70 قوتابی بێسەرپەرشتی ئاوارە لەلایەن مه‌سعود بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستانەوە دابین کراوە
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/03b6c936-8916-4da5-a31a-4322d00c6f8d/Zankoy%20Amriki%20Hawkari.ism/manifest

K24 - دهۆك:

قوتابیانی زانكۆی ئەمریكی - كوردستان لە شاری دھۆك، ھاوكاری پێشكەش بە ئاوارەی كەمپەكانی سنووری پارێزگای دھۆك دەكەن، بە گوێرەی ئاماره‌كانی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، زیاتر لە 760 ھەزار ئاوارە لە كەمپەكانی پارێزگای دھۆك دەژین، قوتابیانیش باس لەوە دەكەن ئەوان كارێك دەكەن، بۆ ئەوەی لێقەوماوەكانیش ھەست نەكەن تەنیان.

زانکۆی ئەمریکی - کوردستان لە دھۆك لە رێگەی دامەزراوەی زانکۆوە چەندین دەسپێشخەری کردووە، بۆ ھاوکاریکردنی ئەو ئاوارانەی لە کەمپەکانی ھەرێمی کوردستاندا نیشتەجێکراون.

بەگوێرەی ئامارەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان زیاتر لە 760 ھەزار ئاوارە تەنھا لە پارێزگای دھۆکدا دەژین، لەو ژمارەیەش 250 ھەزاریان خەڵکی رۆژئاوای کوردستانن.

زانکۆی ئەمریکی- کوردستان لە دھۆك چەندین دەست پێشخەری کردووە بۆ یارمەتیدانی ئەو پەنابەر و ئاوارانەی کە بەھۆی شەرەوە ھاتوونەتە ھەرێمی کوردستان.

زانکۆ، ھەستاوە بە دروستکردنی سەنتەرێکی دیاریکراو کە ھاوکاری قوربانیانی شەر و ململانێکان دەکات بۆئەوەی جارێکیتر ژیانی خۆیان بنیاد بنێنەوە.

دابینکردنی کەلوپەلی پێویست بۆ ئەو قوتابخانانەی کە لەناو کەمپەکاندان بەشێکە لە ھاوکارییه‌كانی زانكۆ، ھاوکارییەکانیش بریتین لە دابینکردنی مێز و کورسی، کتێب و کۆمپیوتەر و پێداویستی خوێندن، جیا لەوەش ھاوکاریکردن و پێدانی کۆرسی تایبەتی بۆ ئەو گەنجانەی کە لە تەمەنی ئامادەیی قوتابخانەدان و ھاوکاریکردنیان بۆئەوەی بتوانن دەرفەتی کاریان دەست بکەویت و جارێکیتر دەست بە ژیانی ئاسایی خۆیان بکەنەوە.

وەک یەکەم ھەنگاو، تێچووی خوێندنی 70 قوتابی بێسەرپەرشتی ئاوارە لەلایەن  مه‌سعود بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستانەوە دابین کراوە.

لەگەڵ زانین و ئاشنابوونی گەنجانی ئاوارە لە کەمپەکاندا بە پلان و پرۆژەکانی زانکۆکە، زیاتر لە 2 هه‌زار گەنجی ئاوارە ئامادەییان نیشانداوە بەشدار بن لە کۆرسەکانی دامەزراوەکەدا.

زانکۆی ئەمریکی - کوردستان  لە دھۆك لە ئێستادا 300 قوتابی وەرگرتووە. زانکۆکە مانگی ئاداری ئەمساڵ بەفەرمی لەلایەن مەسعود بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستانەوە کرایەوە.