بەریتانیا بە بڕی زیاتر لە 8 ملیۆن دۆلار ھاوكاری عێراق و ھەرێمی كوردستان دەكات

"ئەو کۆمەکە بەشێکە لە ھاوکارییەکانی حکوومەتی بەریتانی بۆ عێراق و ھەرێمی کوردستان"

K24 – ھەولێر:

حکوومەتی بەریتانی بڕی زیاتر لە 8 ملیۆن دۆلار تەرخان دەکات بۆ ھاوکاریکردنی حکوومەتی عێراقی و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ئاوەدانکردنەوەی ئەو ناوچانەی لەدەست رێکخراوی داعش رزگار کراون.

بەگوێرەی راگەیاندراوێکی باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە عێراق، بەریتانیا بڕی 2.86 ملیۆن دۆلاری دابینکردووە بۆ ئاوەدانکردنەوەی ئەو ناوچانەی لەدەست داعش رزگارکراون  و پاککردنەوەی لەو مینەچینراوانەی داعش لەو ناوچانە چاوندوونی.

فڕانک بەیکەر، باڵیۆزی بەریتانیا لەوبارەیەوە دەڵێت: پاککردنەوەی ئەو ناوچانە لەو مینەچێنراوانە، ھەنگاوێکی گرنگە لە گەڕانەوە ئاوارەکان بۆ نێو ماڵ و موڵکی خۆیان و ھەروەھا بنایتنانەوەی ژێرخانی ئەو ناوچانە.

ھاوكات باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە ئەو کۆمەکە بەشێکە لە ھاوکارییەکانی حکوومەتی بەریتانی بۆ عێراق و ھەرێمی کوردستان و مەشق و راھێنانی سەربازانی عێراقی و ھێزی پێشمەرگە لەلایەن راوێژکارە سەربازییەکانی بەریتانیا.