ڕائول باشترین پێكهاته‌ی مێژوویی دیاریی كرد
رائول گۆنزلێز، جه‌نگاوه‌ری دێرینی پێشووی یانه‌ی ڕیال مه‌درید باشترین پێكهاته‌ی مێژوویی تۆپی پێی ده‌ستنیشان كرد، له هێڵی پێشه‌وه مێسی و كریستیانۆ ده‌بینرێن، به‌ڵام رۆناڵدۆی برازیلی و كاسیاسیش له ده‌ره‌وه‌ی پێكهاته‌كه‌ن، نیوه‌ی زیاتری پێكهاته‌كه له‌و یاریزانانه پێكهاتوون كه پێشتر له یانه‌ی ریال مه‌درید یارییان كردووه.
پێكهاته‌كه له ماڵپه‌ری ASـی ئیسپانیا بڵاو كراوه‌ته‌وه كه رائول هه‌ڵیبژاردووه كه به‌م شێوه‌یه‌یه:
گۆڵپارێز (مانوێل نویه‌ر ـ ئه‌ڵمانیا)
به‌رگری: (رۆبێرتۆ كارلۆس ـ برازیل)، (پاولۆ مالدینی ـ ئیتاڵیا)، (فێرناندۆ هیێرۆ ـ ئیسپانیا)، (كافۆ ـ برازیل).
ناوه‌راست: (رایان گیگز ـ وێڵز)، (فێرناندۆ ڕێدۆندۆ ـ ئارجێنتینا)، (زێدان ـ فره‌نسا)، (فیگۆ ـ پورتوگال)
هێرشبه‌ر: (كریستیانۆ ـ پورتوگال)، (لیۆنێل مێسی ـ ئارجێنتینا).
رائولی ته‌مه‌ن 38 ساڵان، سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی وه‌ك یاریزانێكی به‌هره‌مه‌ند له تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی یانه‌ی ئاتڵیتیكۆ مه‌درید بوو، دواتر له 1994 په‌یوه‌ندی به تیپی دووه‌می ریال مه‌دریده‌وه كرد، پاشان بۆ تیپی یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتن و تا 2010 له‌گه‌ڵ یانه‌ی شاهانه به‌رده‌وام بوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هاتنی مۆرینهۆ بۆ ریال مه‌درید بارگه و جانتاكه‌ی پێچایه‌وه بۆ یانه‌ی شالكێی ئه‌ڵمانیا كۆچی كرد، دوای 2 ساڵ یاریكردن له بۆندزلیگا ئه‌زموونێكی نوێی له كه‌نداوی عه‌ره‌بی له‌گه‌ڵ یانه‌ی سه‌دی قه‌ته‌ری تاقی كردووه، دواتر بۆ خولی تۆپی پێی ئه‌مه‌ریكا كۆچی كرد.