توركیا پشتگیری خۆی بۆ ئازەربایجان لە دژی ئەرمینیا دووپاتكردەوە
K24- ھەولێر:
ئەحمەد داوودئۆغلو، سەرۆکی وەزیرانی تورکیا، پشتگیریی خۆی بۆ ئازەربایجان لە دژی ئەرمینیا دووپاتکردەوە و دەشڵێ ئەنقەرە پێیوایە کە ئەرمینیا ئەو ھێرشانەی بۆ سەر ناوچەی سنووری ناگۆرنۆ قەرەباخ و تورکیا ئیدانەی ئەو ھێرشانە دەکات.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاژانسی رۆیتەرز، داوودئۆغلو پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ئیلھام ئیلاییڤ، سەرۆکی ئازەربایجان و پشتگیریی ئەنقەرەی بۆ ئازەربایجان لە شەڕەکەیان دژی ئەرمینیا دووپاتکردەوە.
لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا، شەڕ و پێکدادان لە ناوچە سنوورییەکانی ناگۆرنۆ قەرەباخ روویاندا و بەوھۆیەشەوە تا ئێستا 20 سەربازی ئازەربایجانی کوژراوە و نزیکەی 50 دیکەش بریندارە و شەڕ و پێکدادانیش بەردەوامە.
لەلایەکی دیکەوە، وەزیری بەرگری تورکیا ئیسمەت یەڵماز و فەرماندەی باڵای سوپای ئەو وڵاتە ھولسوی ئاکار لەگەڵ فەرماندەی باڵاکانی سوپای ئازەربایجان کۆبوونەوە و رایانگەیاند ئازەربایجان مافی خۆیەتی بەرگری لە سەروەری خاکی خۆی بکات.