قوتابیه‌كی كورد له رووسیا: قه‌یرانی دارایی هه‌رێم ئێمه‌شی گرتووه‌ته‌وه
K24 – مۆسكۆ:
په‌یامنێری كوردستان24 له مۆسكۆ ده‌ڵێت: "ژماره‌یه‌ك قوتابی كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نێردراون بۆ درێژه‌دان به خوێندن، زیاتر له ساڵێكه ده‌رماڵه و مافه داراییه‌كانیان بۆ خه‌رجنه‌كراوه".
كرمانج سیامه‌ند نوێنه‌ری قوتابیانی شاری چێلیڤیانسك بۆ كوردستان24 گوتی: "به‌هۆی ئه‌و كێشانه‌ی كه‌وا له حكوومه‌ته‌كه‌مان په‌یابوه، كێشه‌یه‌كی دارایی تا ئێستا نه‌یانتوانیوه ئه‌و به‌شه پاره‌یه‌ی كه بۆمان ته‌رخانكراوه بۆمانی سه‌رف بكه‌ن".
كرمانج سیامه‌ند گوتیشی: "ئه‌وه‌ش كێشه‌كی گه‌وره‌ی دروستكردووه بۆ گشت قوتابیه‌كان كه له رووسیا ده‌خوێنن".
ئه‌وه‌شی گوت: "له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ریه‌كه له ئێمه پێویسته ساڵانه بڕێك له‌و پاره‌یه‌ی كه بۆمان سه‌رف ده‌كرێ بیدا به كرێی خوێندن".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: "ئه‌مساڵیش به‌هۆی نه‌بوونی ئه‌و به‌شه پاره‌یه‌ی بۆمان سه‌رفده‌كرا چه‌ندساڵه كۆمه‌ڵێك له قوتابیه‌كان تووشی كێشه‌بوون و نه‌یانتوانیوه قیسته‌كانی خوێندنیان بده‌ن".
عوسمان عه‌لی قوتابی ماسته‌ر بۆ كوردستان24 گوتی: "قه‌یرانه‌كه ئێمه‌شی گرتۆته‌وه به جۆرێك كه حكوومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و وه‌زاره‌تی دارایی هیچ پاره‌یه‌ك بۆ ئێمه سه‌رف نه‌كه‌ن".
گوتیشی: "من وه‌كوو خۆم توانیومه به‌هۆی بوونی سه‌یاره‌یه‌كه‌وه له كۆرسی زمان به‌شی یه‌كه‌می پاره‌كه‌م بده‌م نزیكه‌ی 6 هه‌زار دۆلاره".
ئه‌وه‌شی گوت: "به‌ڵام به‌وجۆره بڕوا ئه‌وا بۆ قۆناغی دووه‌می پاره‌ی كۆرسی زمان ناتوانم پاره‌كه بده‌م چونكه به‌ڕاستی هه‌ر سه‌یاره‌یه‌كم هه‌بووه ئه‌ویشم فرۆشتووه".
ئه‌ندرێی ڤلادیمێرۆڤیچ، به‌رپرسی كاروباری دارایی زانكۆی رۆدن بۆ كوردستان24 گوتی: "من ده‌زانم له وڵاته‌كه‌ی خۆیان قه‌یرانی داراییان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه هیچ په‌یوه‌ندی به ئێمه‌وه نيیه، ئه‌وان لای ئێمه ده‌خوێنن، بۆیه پێویسته كرێی خوێندنی خۆیان بده‌ن، وه ئه‌گه‌ر تا یه‌كی ئایار پاره‌كه نه‌ده‌ن ئه‌وه ئێمه له خوێندن و زانكۆ ده‌ریان ده‌كه‌ین".
م.ح