سه‌رۆكی په‌یمانگای میری: له شه‌ڕێكی جیهانی دژ به تیرۆر داین چاوی هه‌موو دونیا له‌سه‌رمانه
K24 – هه‌ولێر:
پەیمانگای میری بۆ توێژینەوە خولێکی راهێنان و هۆشیارکردنەوەی لەسەر پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و پێشێلنەکردنی لە کاتی شەڕدا بۆ پێشمەرگە دەكاتەوە.
دلاوەر عەلائه‌ددین سەرۆکی پەیمانگای میری بۆ كوردستان24 گوتی: "ئه‌گه‌ر بێتوو فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه یان فه‌رمانده‌یه‌كی هه‌ر هێزێكی چه‌كدار ئاگاداری لایه‌نی یاساكانی مرۆڤ رێزگرتن له سنووره‌كانی مافی مرۆڤ ئاگادارنه‌بێ، له‌و حاڵه‌ته ره‌نگه به‌رپرسیارێتی گه‌وره‌ی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ".
دلاوه‌ر عه‌لائه‌ددین گوتیشی: "نه‌ك ئیمڕۆ له رۆژانی ئاینده‌شدا دوای ده‌یان ساڵیش بێت ئه‌و به‌رپرسیارێتییه هه‌ر له ئه‌ستۆ ده‌مێنێ".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: "جا ئه‌وه له ئه‌زموونی هه‌موو وڵاتاندا هه‌بووه زۆر حاڵاتی ئه‌وه روویداوه كه له دوای ده‌یان ساڵ خه‌ڵك رووبه‌ڕوی دادگابۆته‌وه".
روونیشیكرده‌وه: "ئێمه‌ش له وڵاتێكین كه عێراق هه‌ر پڕی شه‌ڕ و شۆڕبووه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش و هێزی پێشمه‌رگه به‌شێك نه‌بووه له ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ كه واژووی له‌سه‌ر ئه‌و رێككه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تیانه كردبێ كه‌وا مولته‌زیم بێ به یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی مافی مرۆڤ".
دلاوه‌ر عه‌لائه‌ددین زیاتر گوتی: "جا ئێستا كه ئێمه له‌سه‌ر ئاستی دونیادا وه‌كوو هێزێكی شه‌ریك ناسراوین له شه‌ڕێكی جیهانی دژ به تیرۆر داینه، چاوی هه‌موو دونیا له‌سه‌رمانه ره‌خنه‌مان لێده‌گیرێ، ده‌ستخۆشیمان لێده‌كرێ".
ئه‌وه‌شی گوت: "ئێمه‌ش پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانمان ئازایه‌تی گه‌وره ده‌نوێنن نامانه‌وێ ئه‌و ئازایه‌تییه به شێوازێك له كه‌داربێ یان خه‌ساربێ".
ئاشكراشیكرد: "واجبی ئێمه ئه‌وه‌یه به هاوكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و له‌گه‌ڵ رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی كه پسپۆڕن له بواری یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، به‌یه‌كه‌وه ته‌عاونێك بكه‌ین كه هه‌موو ئه‌و كه‌لێنانه پڕبكه‌ینه‌وه كه ره‌نگه بڵێین بۆ خۆشمان بۆ سیستمی دیموكراتی خۆمان موهیممه وه دونیاش چاودێریمان ده‌كا، له حاڵه‌تی شه‌ڕداین چونكه شه‌ڕه‌كه‌مان له جیاتی دونیای ده‌ره‌وه‌یه".