سلێمانی به ڤیستیڤالێك هۆشیاری دهربارهی مهترسییهكانی مین دهكرێتهوه
K24 – سلێمانی:
له سلێمانی به فیستیڤالێك به مهبهستی هۆشیاریكردنهوه له مهترسییهكانی مین، رۆژی جیهانی وشیاركردنهوه و پاڵپشتیكردنی كاروباری نەھێشتنی مین كرایهوه.
رۆژى چوارى نیسان رۆژى هوشیارکردنەوەى پاڵپشتیکردن لە کاروچالاکییەکانى پڕۆسەى پاکسازیى مین لەسەر ئاستیى، جیهان کوردستانیش وەك نیشتمانێك لە قوربانى ئەو دوژمنە نادیارە.
پارێزگاى سلێمانیش لە فیستیڤالێکدا ئەم یادەى کردەوە بەو مەبەستەى رێنمایى و هوشدارى بڵاوبکرێتەوە بەرامبەر بە مەترسییەکانى مین و ئەو ناوچانەى هیشتا پیسن بە مین.
بە کۆمەڵێک کارو چالاکى لەلایەن قوربانییان و خاوەن پێداویستییه تایبەتەکان فیستیڤالەکە بەڕێوهچوو، خەڵاتى رێزلێنان درا بە چەندین کەسى قوربانى مین و کەسانى بە توانا لە بوارە جیاوازەکاندا، ههروهها کردنەوەى پیشانگایهكی فۆتۆگرافیش كرایهوه.
م.ح