له‌سه‌ر گۆڕانكارییه‌كان له حكوومه‌تی عێراق بڕیاره شاندێكی هه‌رێم بچێته به‌غدا
K24 – هه‌ولێر:
شاندێكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان سه‌ردانی هه‌ریه‌كه له كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان و یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستانی كرد و باسیان له گۆڕانكارییه‌كانی به‌غدا كرد.
سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتيی نيشتمانيى كوردستان رایگه‌یاند: "ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی كه ده‌كرێ نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌و پۆستانه‌ی كه به‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌وێت سه‌ركردایه‌تی سیاسیی له هه‌رێمی كوردستان ده‌ستنیشانی ده‌كا".
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره گوتیشی: "دووه‌م ئێمه له‌سه‌ر مه‌وزووعی داخوازییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كه‌مته‌رخه‌می ناكه‌ین".
خەلیل ئیبراهیم ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان گوتی: "باسی موفاوه‌زاته ئه‌و وه‌فده باڵایه له هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌چنه به‌غدا به پاكێجێكی گشتیی، له‌گه‌ڵ هه‌موولایه‌نی به‌غدا قسه‌ده‌كه‌ین له‌وێ دوای نه‌تیجه‌كه ئێمه‌ش دێین بڕیاری خۆمان ده‌ده‌ین".
محەممەد حەکیم ئەندامی مەکتەبی سیاسیی کۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان گوتی: "كۆمه‌ڵی ئیسلامیی له 2005 كه نوێنه‌رانمان له به‌غدان ده‌نگه‌كانمان بۆ نوێنه‌رانی كوردبووه به سه‌رۆكه‌كانه‌وه به وه‌زیره‌كانه‌وه، به‌ڵام ئێستا هیچ نوێنه‌رایه‌تییه‌كمان له حكوومه‌تی عێراقیی نییه كه له كاتێكا خاوه‌ن سێ كورسین".
محه‌ممه‌د حه‌كیم گوتیشی: "به‌ڵام لایه‌نی شیعه هه‌یه سێ كورسی هه‌یه زۆر پۆستی هه‌یه، یه‌كێ وه‌كوو جه‌عفه‌ری به شه‌ش كورسیییه‌وه وه‌زیری خارجییه‌یه".
م.ح