خولی یانە پلە یەكەكانی كوردستان بۆ وه‌رزی 2015 ـ 2016 بە بەشداریی 15 یانە كە بە سەر 3 كۆمەڵه دابەش كراوە بەرێوە دەچێت.
ئه‌نجامی یارییه‌كانی خولی پله‌یه‌كی تۆپی پێی كوردستان بزانه
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له شارۆ و شارۆچكه‌كانی كوردستان، گه‌ڕێكی دیكه له یارییه‌كانی خولی پله‌یه‌كی تۆپی پێی كوردستان به‌ڕێوه چوو، له‌م هه‌فته‌یه‌دا ئه‌نجامی زۆر پێشبینی نه‌كراوی تێدا بوو، كه تێیدا یانه‌كانی سیروانی نوێ و گازی باكوور تووشی یه‌كه‌مین شكستیان له‌م وه‌رزه‌دا بوون، له به‌رانبه‌ر یانه‌كانی هه‌ڵۆ، شه‌هیدان و ئاشتی دوای زنجیره‌یه‌ك ئه‌نجامی خراپ ئه‌م هه‌فته‌یه به سه‌ركه‌وتن هانده‌رانیان ئاشت كرده‌وه.
ئه‌مه‌یش ئه‌نجامی سه‌رجه‌م یارییه‌كانه:
سه‌وره 1 ـ 0 ئاشتی
هه‌ڵۆ 1 ـ 0 گازی باكوور
سۆران 0 ـ 1 شه‌هیدان
سیروانی نوێ 2 ـ 3 ئاشتی
كۆیه 0 ـ 0 خاك
سێمێل 0 ـ 0 ده‌ربه‌ندیخان