جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه: نێوه‌ندگیریی لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ین
K24 – هه‌ڵه‌بجه:
جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه رایگه‌یاند: "ئه‌و دوو مه‌وعیده‌ی كه دانرا بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان ناوه‌كانیان ته‌قدیم بكه‌ن، ئه‌وه‌بوو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵی ئیسلامیی له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان ناوه‌كانیان راده‌ستی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه نه‌كرد".
جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه گوتی: "ئێمه بۆ ئه‌وه‌ی كه بتوانین لێكتریان نزیككه‌ینه‌وه، چونكه مه‌هامێكی سه‌ره‌كیی ئێمه ئه‌وه‌بوو كه نێوه‌ندگیریی بكه‌ین، ئه‌مڕۆ سه‌ردانی لقی 12 پارتی دیموكراتی كوردستان‌مان كرد بۆ ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه گوێبیستبین بزانین ئه‌نجامی ئه‌وه‌ی كه موناقه‌شه دروستبوو پارتی دیموكراتی كوردستان پێداگیرییان له‌سه‌ر ئه‌و چوار ئه‌ندام ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا كرد كه پێشتر له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان ئیتیفاقیان له‌سه‌ر كرد".
گوتیشی: "به‌ڵام سه‌رجه‌م لایه‌نه‌سیاسییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه به پێی ئیستیحقاقی 30ی چواری ساڵی 2014 كه ئینتیخابات كراوه به‌ركه‌وته ئینتیخابییه‌كانی خۆیان ته‌وزیع و ته‌قسیم كردووه".
ئه‌وه‌شی گوت: "له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه له راستیی نه‌گه‌یشتینه نه‌تیجه‌یه‌ك، ئێمه لایه‌نی نێوه‌ندگیریی بووین ئێمه لایه‌نی ئه‌وه نه‌بووین به ناوی لایه‌نه‌كانه‌وه قسه‌بكه‌ین یاخود پشكی هیچ لایه‌نێك بدرێ به پارتی دیموكراتی كوردستان كه داوای چوار ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا ئه‌كات".
ئا: په‌یامنێری K24
م.ح